10   کاتژمێر پێش ئێستا 89 جار خوێنراوەتەوە

پرسی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە نێوان دیداری میری و هەڵوێستی سەرۆکایەتی هەرێم و بارەگای بارزانیدا

گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانی جەنگی ئەمەریکا و ئێران، سەرکردایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستانی خستووەتە بەرامبەر بەرپرسیارێتی و هەڵوێستی جیاواز بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان. لەلایەکی ترەوە، بەڕێوەچوونی "دیداری میری 2026" لە هەولێر، شەپۆلێک لە ڕەخنە و کاردانەوەی توندی لایەنە سیاسییەکان و ناوەندە بڕیاردەرەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

نێچیرڤان بارزانی: ڕێگە نادەین خاکی هەرێم بشێوێندرێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە وتارێکیدا لە دیداری میری جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای جەنگی ئەمەریکا و ئێران زۆر ڕوون بووە، ئەویش بەشدارنەبوونی هەرێم بووە لەو جەنگەدا. بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە هەندێک لە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕەفتاری "نابەرپرسانە" و ڕاگەیاندنی شەڕ لە سۆشیال میدیا، هەرێمیان خستووەتە بەر مەترسییەکی زۆر گەورەوە.

سەرۆکی هەرێم گوتیشی: "ناکرێت هێزێکی چەکدار لە هەرێم بێت و لێرەوە هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ بکات؛ ئەمە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی و دەستووری عێراق قبوڵکراو نییە." ڕوونیشی کردەوە کە پارتی و یەکێتی لەمبارەیەوە هاوئاهەنگ بوون و هێزیان بۆ سەر سنوورەکان ناردووە تا ڕێگری لە هەر جووڵەیەک بگرن.

لە هەمان کاتدا، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو باسی لەوە کردووە، نمایشی سەربازیی هەندێک لە هێزەکان لە زیانی ڕۆژهەڵات و هەرێم بووە و بارودۆخی ئێستا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران لەبار نییە، بەڵام جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان مافی براکانی لە ڕۆژهەڵات نادیدە ناگرێت.

بارەگای بارزانی و ئەنەکەسە: دیداری میری فرەلایەنی سیاسی پێشێل کردووە

پەیوەست بە بەڕێوەچوونی دیداری میری 2026 لە هەولێر، بارەگای بارزانی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕەخنەی توندی لە ئۆرقانیزەکردنی کۆڕبەندەکە گرت. بارەگای بارزانی ڕایگەیاند دیدارەکە نەیتوانیوە بە شایستەیی ڕەجاوکردنی فرەلایەنی سیاسی و بەشداریی لایەنەکانی بەشەکانی تری کوردستان بباتە ڕێوە، ئەمەش بووەتە هۆی قووڵکردنەوەی دووبەرەکی. لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بە ڕوونی هاتبوو: "(میری) هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە."

لە لایەکی ترەوە، ئیبراهیم برۆ، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد (ئەنەکەسە) ڕەخنەی توندی لە سەرپەرشتیارانی دیداری میری گرت و بە "وەلانانی سیاسی" تۆمەتباری کردن. برۆ ئاماژەی بەوە کرد کە نوێنەرانی ڕاستەقینەی ڕۆژئاڤای کوردستان پەراوێز خراون و تەنیا جەخت لەسەر هەسەدە و پەیەدە کراوەتەوە کە بە وتەی ئەو، زیان بە فرەیی سیاسی و راستیی دۆزی کورد لە سووریا دەگەیەنێت.

نەخشەڕێگای پژاک بۆ ئاینده‌ی ئێران

لە میانەی ئەم پێشهاتانەدا، ڕێوار ئاودانان، وتەبێژی فەرمیی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی X نەخشەڕێگای حزبه‌کەی بۆ ئایندەی ئێران خستەڕوو. پژاک جەخت لەسەر بەدیهێنانی "کۆماری دیموکراتیک" وەک شایستەترین سیستەمی سیاسی دەکاتەوە کە لەسەر بنەمای فرەلایەنی، لامەرکەزییەت و خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک دامەزرابێت.

بەپێی پڕۆژەکەی پژاک، پێویستە سیاسەت لە قۆرخکاریی حزبی و گرووپی دەربکرێت و مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی وەک کورد، بلووچ، عەرەب و تورکمان، لە خوێندن بە زمانی دایکەوە تا بەڕێوەبردنی ئابووری و ئاسایش، لە ڕێگەی ئەنجومەنە جەماوەرییەکانەوە دابین بکرێت.

  • ئەمریکا بۆچی جەنەراڵێکی سەردەمی ئەسەد لە لوبنان دەپارێزێت؟

  • دوو گیراویش ئازادکران؛ لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی لاهور شێخ جەنگی و برا وهاوڕێکانی بە زیندانیکردن سزادران

  • لە ئیمراڵییەوە بۆ برۆکسل؛ ئۆجەلان پەیامێکی مێژوویی ئاڕاستەی کۆنفرانسی ئەوروپا دەکات

  • پرسی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە نێوان دیداری میری و هەڵوێستی سەرۆکایەتی هەرێم و بارەگای بارزانیدا

  • دوای پۆستی پارێزگاری کەرکووک؛ محەمەد سەمعان چاوی لە وەزارەتێکی بەغدایە و داوای پشتیوانی یەکێتی دەکات

  • له‌ دیداری مێری چ وترا؟ لە هەناردەکردنی نەوت و پەیامی ئاشتییەوە تا ڕێککەوتنەکانی پێکهێنانی حکومەت

  • لێدوانی توند لە بەغداوە: 90%ی داهاتی ئێران سەرچاوەکەی عێراقە، کەچی هاوکاری نەکردین

  • کۆبوونەوەیەکی ڕانەگەیەندراو لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی؛ هەوڵێک بۆ بازدان بەسەر ئاستەنگەکانی مەسرور بارزانی

  • پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات

سەرەکی