6   کاتژمێر پێش ئێستا 139 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا بۆچی جەنەراڵێکی سەردەمی ئەسەد لە لوبنان دەپارێزێت؟

لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی و ئەمریکی ئاشکرایکردووە، جەنەراڵێکی پێشووی ڕژێمی سوریا کە تۆمەتبارە بە تاوانی دژە مرۆیی، لە لوبنان لەلایەن ئەمریکا و هێزە ئەمنیەکانی لوبنانەوە پارێزراوە، بەڵام ئەمە لەبەرامبەر چیدایە و پەیوەندی چییە بە ڕفاندنی رۆژنامەنووسی ئەمریکی ئۆستن تایسەوە؟
لێکۆڵینەوەکە لەلایەن تۆڕی بی بی سی بەریتانی و رادیۆی ئێن پی ئاڕی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە بەسام حەسەن کە جەنەراڵی پێشووی رژێمی سوریا بووە، تۆمەتبارە بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی و سەرپەرشتیی بەرنامەی کیمیایی سەردەمی بەشار ئەسەدی کردووە و ڕاوێژکاری خودی سەرۆکی پێشووش بووە.


بەسام حەسەن لە کۆتایی ٢٠٢٤ دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد هەڵاتووە بۆ لوبنان، لەوێش لەلایەن دەسەڵاتدارانی لوبنان و ئەمریکیەکانەوە دەپارێزرێت و ژیانی بۆ دابین کراوە.
مانەوەی ئەو جەنەراڵە لە لوبنان، پەیوەندی بە لێکۆڵینەوەی دەزگای ئێف بی ئای و سی ئای ئەی و دەزگا ئەمنییەکانی لوبنانەوە هەیە، لەبەرامبەردا دەبێت زانیاریی بدات لەبارەی رفاندنی رۆژنامەنووسی ئەمریکی ئۆستن تایس کە لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە لە سوریا رفێنراوە و چارەنووسی نادیارە، هەر ئەوەش نا بەڵکو دەبێت زانیاریی هەواڵگری دیکەشیان پێبدات.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان بەسام حەسەن زانیاریی زۆری لایە، بەتایبەت لەبارەی رفاندنی رۆژنامەنووسە ئەمریکیەکەوە، لەبەرامبەریشدا هەم پارێزراوە و هەم پارەی دەدرێتێ.
ئەو جەنەراڵە سورییە لە بەهاری ٢٠٢٥ زانیاریی ئەوەی داوە بە ئەمریکا، کە ئۆستن تایس بە فەرمانی راستەوخۆی بەشار ئەسەد بریاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە، بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبوون و ئەمریکا دەیەوێت ئەگەر لە مردنیشی دڵنیا بوەوە تەرمەکەی بدۆزێتەوە.بەڵام پرۆسەی دۆزینەوەی تەرمەکەی هەروا ئاسان نیە و بەڵگەکان لەبارەی شوێنەکەیەوە هێشتا لاوازن.


باس لەوە دەکرێت لە سەرەتای رووخانی رژێمی ئەسەد، بەسام حەسەن بۆ ئێران هەڵاتووە، بەڵام دواتر بە نێوەندگیری ئەمریکا و لوبنان و ئێران گواستراوەتەوە بۆ لوبنان.
حەسەن لە رێگەی بارزگانێکی سورییەوە لەگەڵ ئەمریکیەکان رێککەوتوە، ئەو بازرگانە بە ئەمریکیەکانی وتووە کە نێچیرێکی بە نرخی دەستکەوتووە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی جەنەراڵە سورییەکە زانیاریی هەستیاری لەلایە.


بەسام حەسەن لە دایکبووی ساڵی ١٩٦١ ی پارێزگای حومسە، چەندین پۆستی باڵای لە رژێمی سوریادا هەبووە، تا ئەوەی بووەتە راوێژکاری خودی بەشار ئەسەد، جگە لەوەی سەرپەرشتی یەکەی ٤٥٠ ی سوریای کردووە کە ناوەندی توێژینەوەی زانستی و لێکۆڵینەوە بووە و بەرپرس بووە لە دابینکردنی چەکی کیمیایی بۆ حکومەتی پێشووی سوریا. بەوپێیەش لەلایەن دەسەڵاتی نوێی سوریاوە بە چەندین هێرشی کۆمەڵکوژی بە چەکی کۆکوژ بۆسەر سورییەکان تۆمەتبارە، لەوانەش هێرشی دۆما لە نیسانی ٢٠١٨ کە دەوترێت زیاتر لە ١٥٠٠ مەدەنیی بەهۆیەوە کوژراون. بەڵام ئێستا بەهۆی ئەو زانیارییانەی لەلایەتی بەتایبەت لەسەر رۆژنامەنوسێکی ئەمریکی لە لێپرسینەوە و سزادان پارێزراوە.

 

  • ئەمریکا بۆچی جەنەراڵێکی سەردەمی ئەسەد لە لوبنان دەپارێزێت؟

  • دوو گیراویش ئازادکران؛ لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی لاهور شێخ جەنگی و برا وهاوڕێکانی بە زیندانیکردن سزادران

  • لە ئیمراڵییەوە بۆ برۆکسل؛ ئۆجەلان پەیامێکی مێژوویی ئاڕاستەی کۆنفرانسی ئەوروپا دەکات

  • پرسی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە نێوان دیداری میری و هەڵوێستی سەرۆکایەتی هەرێم و بارەگای بارزانیدا

  • دوای پۆستی پارێزگاری کەرکووک؛ محەمەد سەمعان چاوی لە وەزارەتێکی بەغدایە و داوای پشتیوانی یەکێتی دەکات

  • له‌ دیداری مێری چ وترا؟ لە هەناردەکردنی نەوت و پەیامی ئاشتییەوە تا ڕێککەوتنەکانی پێکهێنانی حکومەت

  • لێدوانی توند لە بەغداوە: 90%ی داهاتی ئێران سەرچاوەکەی عێراقە، کەچی هاوکاری نەکردین

  • کۆبوونەوەیەکی ڕانەگەیەندراو لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی؛ هەوڵێک بۆ بازدان بەسەر ئاستەنگەکانی مەسرور بارزانی

  • پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات

سەرەکی