9 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
لە ئیمراڵییەوە بۆ برۆکسل؛ ئۆجەلان پەیامێکی مێژوویی ئاڕاستەی کۆنفرانسی ئەوروپا دەکات
لە میانەی بەڕێوەچوونی بیستەمین کۆنفرانسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا لە شاری بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، کە لە ژێر ناونیشانی "یەکێتیی ئەورووپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورد" سازکراوە، پەیامێکی گرنگ و هەستیار لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانکراوی پەکەکەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
لەم پەیامەدا، ئۆجەلان سڵاو و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی ئامادەکارانی کۆنفرانسەکە کرد و تیشکی خستە سەر ڕووداوە مێژووییەکانی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ و جەختی کردەوە کە بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی و بە کاریگەریی عەقڵییەتی گلادیۆی ناتۆ بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر جوولە و چالاکییەکی بگرن، هێنراوە بۆ زیندانی ئیمراڵی، لە هەمان کاتدا خۆی لە ڕەخنەگرتن لەو دۆخە بێبەری نەکرد.

ڕێبەری پەکەکە ئاماژەی بەوە کرد یەکێتیی ئەوروپا کە لەو کاتەدا مامەڵەیەکی نادادپەروەرانەی کرد، ئێستا دەبێت بەگوێرەی یاساکانی خۆی بجوڵێتەوە و ڕۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت، چونکە ئەمە هەم بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا و هەم بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕادەیەکی زۆر گرنگ و چارەنووسسازە.
ئۆجەلان جەختی لەوەش کردەوە، خاوەنداریکردن لە بەها دیموکراتیکەکان تاقە ڕێگەی سەرەکییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی دەسەڵاتخوازی و ڕاستڕەوی توند لە ئەوروپادا، داوای خەباتێکی ئینتەرناسیۆنالی کرد کە بتوانێت دەسکەوتە دیموکراتیکەکان بگەیەنێتە یەک و پارادایمێکی نوێ دەست پێ بکات، بە جۆرێک کە سەرکەوتنی ئەم پرۆسەی ئاشتییە ئارامی و دیموکراتیکبوون بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت.
پێشتر موراد قەرەیلان، فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG)، لە چاوپێکەوتنێکیدا هەڵسەنگاندنێکی وردی بۆ ڕەوتی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا کرد و ئاشکرای کرد سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو ساڵ بەسەر دەستپێکردنی گفتوگۆکاندا، دەسەڵاتدارانی ئەنقەرە تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی قایلکەر و بڕواپێکراویان بۆ دروستکردنی متمانە نەنناوە و لە ڕاگەیاندنەکانیاندا هێشتا بە ناوی "سەرکردەی تیرۆریست" ناوی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبەن، کە ئەمەش بێمتمانەیییەکی قووڵی لەلای بزووتنەوەکەیان دروست کردووە.
قەرەیلان ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆجەلان لە ئێستادا بە کرداری سەرکردایەتی و هەماهەنگیی پرۆسەکە دەکات، بەڵام پێویستە دەوڵەتی تورکیا ئەم پێگەیە بە یاسایی بکات و ئۆجەلان لە زیندان ئازاد بکات تا بتوانێت بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گەل و لایەنە سیاسییەکان و ناوەندەکانی ڕاگەیاندندا کۆببێتەوە و دیالۆگ ئەنجام بدات.

فەرماندەی HPG جەختی لەوەش کردەوە، لایەنی کورد بە سووتاندنی چەکی ژمارەیەک لە گەریلاکان و تەواوکردنی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانیان لە باکووری کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا جدییەتی خۆی نیشانداوە، بەڵام ئەگەر دەوڵەتی تورکیا بڕیاری ئازادکردن یان دیاریکردنی چارەنووسی ئۆجەلان نەدات، هیچ متمانەیەک لەلای گەریلا دروست نابێت بۆ ئەوەی بە تەواوی دەستبەرداری چەک ببن.

لە کۆتایی قسەکانیدا، قەرەیلان ڕەخنەی لە دژیەکییەکانی سیاسەتی ناوخۆیی تورکیا گرت کە لە لایەکەوە باسی چارەسەری دەکەن و لە لایەکی ترەوە هێرش و دەستبەسەرکردنی ئۆپۆزیسیۆن بەردەوامە، و جەختی کردەوە کە ئەوان نەک تەنها دەیانەوێت پرسی کورد لە تورکیا لە ئاستی قسەکردنەوە بێتە دەرەوە و بکرێتە یاسا، بەڵکو ئامانجیان ئەوەیە کۆماری تورکیا بکەنە کۆمارێکی دیموکراتیک و بکەنە هێزێکی ڕاستەقینەی ئاشتی و ئازادی لە ناوچەکەدا.
-
ئەمریکا بۆچی جەنەراڵێکی سەردەمی ئەسەد لە لوبنان دەپارێزێت؟
|
-
دوو گیراویش ئازادکران؛ لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی لاهور شێخ جەنگی و برا وهاوڕێکانی بە زیندانیکردن سزادران
|
-
لە ئیمراڵییەوە بۆ برۆکسل؛ ئۆجەلان پەیامێکی مێژوویی ئاڕاستەی کۆنفرانسی ئەوروپا دەکات
|
-
پرسی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە نێوان دیداری میری و هەڵوێستی سەرۆکایەتی هەرێم و بارەگای بارزانیدا
|
-
دوای پۆستی پارێزگاری کەرکووک؛ محەمەد سەمعان چاوی لە وەزارەتێکی بەغدایە و داوای پشتیوانی یەکێتی دەکات
|
-
له دیداری مێری چ وترا؟ لە هەناردەکردنی نەوت و پەیامی ئاشتییەوە تا ڕێککەوتنەکانی پێکهێنانی حکومەت
|
-
لێدوانی توند لە بەغداوە: 90%ی داهاتی ئێران سەرچاوەکەی عێراقە، کەچی هاوکاری نەکردین
|
-
کۆبوونەوەیەکی ڕانەگەیەندراو لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی؛ هەوڵێک بۆ بازدان بەسەر ئاستەنگەکانی مەسرور بارزانی
|
-
پەرلەمانی ئەورووپا پێشوازی لە بیستەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پرسی کورد و پرۆسەی ئاشتی دەکات
|
|
|
|