4   کاتژمێر پێش ئێستا 384 جار خوێنراوەتەوە

لە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسادا؛ داوای ژیانێکی باشتر دەکرێت و شەپۆلێکی تاڵانکاریش شارەکانی گرتووەتەوە

دۆخی فەرەنسا لەژێر ئاگردا؛ جەی دی ڤانس هۆشداری دەدات و ناڕەزایەتییەکان ڕووبەڕووی دەسەڵاتی ماکرۆن دەبنەوە

لە گەرمەی قەیرانێکی سیاسیدا، فەرەنسا ڕۆژانێکی سەخت و ناسەقامگیر بەڕێوەدەبات، دوای ئەوەی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێندکاران فراوانتر بوو و پشتیوانی گەورەی بەدەستهێنا، بە جۆرێک کە بزووتنەوەی "هێلک زەردەکان" دوای هەشت ساڵ لە سەرکردایەتیکردنی خۆپیشاندانە گەورەکانی دژ بە ئیمانوێل ماکرۆن، دیسانەوە ڕژانەوە سەر شەقامەکان بۆ پشتیوانیکردنی قوتابیان.

سەرەتای ناڕەزایەتییەکان و پەرەسەندنی

ئەم شەپۆلە ناڕەزایەتییە، سەرەتاکەی مانگی ڕابردوو لە چەند خوێندنگەیەکی ناوچەی هەژارنشینی باکووری پاریسەوە دەستیپێکرد، ئەوەش بەهۆی کێشەی کەمی مامۆستا و خراپی دۆخی بینای خوێندنگەکانەوە. بەڵام ناڕەزایەتییەکان دژ بە نادادپەروەری زۆر بە خێرایی پەرەی سەند و سەرجەم شارەکانی وڵاتی گرتەوە، بە جۆرێک خۆپیشاندەران لە پاریس نزیکبوونەوە لە کۆشکی ئێلیزێ و لە شاری لیلیش چوونە سەر بینای شارەوانی.

داواکارییەکانی خۆپیشاندەران ئێستا پەرەی سەندووە و سەرکێشی کردووە بۆ ناڕەزایەتییەکی گشتی دژ بە:

گرانی و سەختی دۆخی بژێوی خەڵک

پاشەکشێی خزمەتگوزارییە گشتییەکان

گرانی نرخی سووتەمەنی

خراپی دۆخی خوێندنگەکان

ئەم تەقینەوە جەماوەرییە دژ بە دەسەڵاتی ئیمانوێل ماکرۆن لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە نیسانی ئایندەدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە فەرەنسا بەڕێوەچێت، لە کاتێکدا لایەنگرانی ماکرۆن پارتە چەپەکان تۆمەتبار دەکەن بە دنەدانی ئەم خۆپیشاندانانە.

شەپۆلی تاڵانکاری و نەبوونی هێزە ئەمنییەکان

هاوکات لەگەڵ ئەم شەپۆلە ناڕەزایەتییە فراوانە، شەپۆلێکی مەترسیداری دزی و تاڵانکاریش ناوەندە بازرگانییەکان و فرۆشگاکانی فەرەنسای گرتووەتەوە. بەپێی ئەو دیمەن و ڕپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە، دەیان دوکان لەوانەش جلوبەرگ، فرۆشیارانی ئەلیکترۆنی و دوکانەکانی زەڕەنگەری لە پایتەخت (پاریس) و شاری مارسیلیا بە تەواوی تاڵان و وێران کراون، لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس هیچ ئامادەییەکیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە نیشان نەداوە.بەڵام تا ئێستا زیاتر هەزار خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و دەیان پۆلیسیش برینداربوون.

کاردانەوەی ئەمریکی و لێدوانی جەی دی ڤانس

خۆپیشاندانەکەی فەڕەنسا کاردانەوەی سیاسی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا؛ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە ڕێگەی سەکۆی "ئێکس"ەوە هێرشی توندی کردە سەر لیبراڵە ڕۆژئاواییەکان و ڕایگەیاند کە ئەوان "جیهانی سێیەم"یان هێناوەتە فەرەنسا و وڵاتانی تر لە ژێر ناونیشانی فرەچەشنی و بەزەییدا، بەبێ ئەوەی بایەخ بە پرسە جەوهەرییەکانی تێکەڵبوون بدەن.

ناوبراو وێنەی سوتانی هۆڵی شارەوانی شاری لیمۆجی (کە شوێنەوارێکی مێژووییە) هاوپێچی نووسینەکەی کردووە و داوای کردووە سنوورێک بۆ ئەم دۆخە دابنرێت، هۆشداریش دەداتە هاووڵاتییانی ئەمریکی کە ئەمە ئەو داهاتووەیە کە دیموکراتەکان هەوڵدەدەن بەسەر وڵاتەکەیدا بسەپێنن.

 

  • لە بری پێوەری ڕاستەقینە؛ پرۆژەی ڕووناکی بە "خەمڵاندن و بە گۆترە" پارەی کارەبا لە هاووڵاتیان وەردەگرێت

  • خۆپیشاندانەکانی پاریس لە دیدی پێنج نووسەر و ڕۆژنامەنووسی فەرەنسییەوە

  • خولی شەشەم درێژترین و قورسترین؛ دوو ساڵ بەسەر بێدەسەڵاتیی سندوقەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان تێپەڕدەبێت

  • لە خۆپیشاندانەکانی فەرەنسادا؛ داوای ژیانێکی باشتر دەکرێت و شەپۆلێکی تاڵانکاریش شارەکانی گرتووەتەوە

  • بودجە، مووچە و ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم؛ بەغدا و هەولێر لە تاقیکردنەوەیەکی گرنگی سیاسی و ئابووریدا

  • ئەمریکا بۆچی جەنەراڵێکی سەردەمی ئەسەد لە لوبنان دەپارێزێت؟

  • دوو گیراویش ئازادکران؛ لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی لاهور شێخ جەنگی و برا وهاوڕێکانی بە زیندانیکردن سزادران

  • لە ئیمراڵییەوە بۆ برۆکسل؛ ئۆجەلان پەیامێکی مێژوویی ئاڕاستەی کۆنفرانسی ئەوروپا دەکات

  • پرسی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە نێوان دیداری میری و هەڵوێستی سەرۆکایەتی هەرێم و بارەگای بارزانیدا

سەرەکی