1     کاتژمێر پێش ئێستا 29 جار خوێنراوەتەوە

لێدوانە توندەکانی ترەمپ و وەڵامەکەی ڕەزایی؛ قەتەر و پاکستان هەوڵی نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریکا دەدەن

دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە گۆڕانکاری خێرای بەخۆوە بینیوە، لە کاتێکدا هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکە بەردەوامن، لێدوانی توندی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئێران و جموجووڵی نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان دیمەنی سەرەکی ئێستای گۆڕەپانەکە پێکدەهێنن.

لەم چوارچێوەیەدا، موحسین رەزایی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئاشکرای کرد نامەکەی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکای خوێندووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە. رەزایی ئاماژەی بەوە کرد کە گۆڕانی تۆنی ئەمریکا نیشانەیەکی ئەرێنییە بۆ سەلماندنی هێز و پێگەی نەتەوەی ئێران، جەختیشی کردەوە کە تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە گۆڕانکاری لە بڕوای ئەتۆمیی وڵاتەکەیدا نەدراوە، هەرچەندە باس لە پاراستنی ئەو بنەمایە دەکرێت لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی هەر شەڕێکدا.

لای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەشێکی زۆر لە توانا سەربازییەکانی ئێرانی لەناوبردووە. ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە تەنها یەک یان دوو ئامانج ماون، لەوانەش شوێنێک بە ناوی "چیای کوڵەنگ" کە گومان دەکرێت دامەزراوەیەکی ئەتۆمی بێت و پێویستی بە مامەڵەکردنە، جەختیشی کردەوە ئەمریکا دەتوانێت لە ماوەی ١٠خولەکدا ئەو ئامانجانە یەکلایی بکاتەوە. لە هەمان کاتدا، ترەمپ دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەو شەڕەی بە باشی وەسف کرد کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی شوباتدا دەستیان پێکردبوو، بەڵام هۆشداری دا کە متمانە بە لایەنی بەرامبەر نەماوەو ئەمریکا هیچ پەلەیەکی بۆ هێرشی نوێ نییە. لەم ڕووەوەشەوە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە کە ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی بژاردە سەربازییەکان.

هاوکات لەسەر ئاستی ئابووری، سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند ئاستی تێپەڕبوونی نەوت لە گەرووی هورمزەوە بۆ ئاستی پێش ململانێکان گەڕاوەتەوە، جگە لە نەوتی ئێران. ناوبراو جەختیکردەوە کە جیهان دەتوانێت بە بێ نەوتی ئێران بژی، لە کاتێکدا ئێران ناتوانێت بێ هەناردەکردنی نەوت بەردەوام بێت، ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا توانیویەتی ملیارێک و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لەو گەرووەوە تێپەڕێنێت لە بەرامبەر سفر هەناردەی ئێرانی. لە لایەکی ترەوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رژێمی ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی هەڕەشە لە ژێرخانی وزەی ناوچەکە دەکات و ڕایگەیاند واشنتۆن ئامادەیە ڕووبەڕووی ئەو ڕەفتارانە ببێتەوە کە لە دوای ساڵی ١٩٧٩ەوە لە دژی ئاشتی ناوچەکە پەیڕەو دەکرێن.

لەلایەکی ترەوە، لە کاردانەوەیەکی تونددا بەرانبەر بە رەفتارەکانی لەندەن، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دەزگای هەواڵگری دەرەوەی بەریتانیا (MI6)ی وەک گروپێکی نەیار ناساند و هەردوو هێزی دەریایی و ئاسمانی شاهانەی بەریتانیاشی خستە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە. تاران ئەم هەنگاوەی بە وەڵامێک بۆ پشتگیرییە سەربازی و لۆجستییەکانی بەریتانیا بۆ شەڕی دژ بە ئێران و دیاریکردنی سوپای پاسداران لەلایەن لەندەنەوە لە چوارچێوەی هەڕەشە حکومییەکان وەسف کرد و پێداگری کرد لەسەر مافی وڵاتەکەی لە پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیدا.

پێشتر ڕۆژنامەی (عەربي جەديد)ی قەتەری لە زاری سەرچاوەی نزیک لە نێوەندگیرانی قەتەر و پاکستانەوە بڵاوکردەوە کە پێشکەوتنێکی بەرچاو لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆندا روویداوە. ئەمە دوای سەردانی وەزیری دەرەوەی قەتەر هات بۆ تاران و مانەوەی زیاتر لە ١٢ کاتژمێر لە دانوستاندا، هاوکات جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی دەوحەی کردووە بۆ ئاسانکاری زیاتر، لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت وفدێکی ئەمریکی بگەاتە دەوحە بۆ دەستپێکردنەوەی فەرمی ڕەوتی دانوستانەکان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنە سەرەتاییەکانی بەرنامەی ئەتۆمی، کەشتیوانی گەرووی هورمز و هاندانە داراییەکان بە گەرەنتی چین و ڕووسیا.

 

  • سەرکردەی حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان لە ئیستانبوڵ چییان ده‌كرد؟

  • دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ حکومڕانی و خەرجکردنی ملیاران دۆلار؛ بۆچی بەشێک لە ڕێگاکانی هەرێم هێشتا نەبوونەتە دووساید؟

  • لێدوانە توندەکانی ترەمپ و وەڵامەکەی ڕەزایی؛ قەتەر و پاکستان هەوڵی نێوەندگیری نێوان ئێران و ئەمریکا دەدەن

  • ترەمپ هەڕەشە لە ئێران دەکات و موجتەباش ئامادەکاری دەکات

  • مشتومڕی دوو حزب لەسەر پرسی کورد لە ئێران؛ "ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک" هەنگاوە یان خۆتواندنەوە؟

  • سڵاوی تایبەتی ئۆجەلان و داواکاری بۆ دەستوورێکی نوێ؛ پڕۆسەی ئاشتی لە لێواری قۆناغێکی هەستیاردایە

  • پەرەپێدانی کێڵگەکانی کوردستان خێرا دەکرێت؛ DNO پلانی هەڵکەندنی بیرە نەوتییەکان زیاد دەکات

  • سزای زیندانیکردن و گەڕاندنەوەی 34 ملیار دینار بەسەر موسەننا سامەڕائی و زیاد جەنابیدا سەپێنرا

  • پێشنیازێکی نوێ لەسەر مێزە؛ ئایا تاران بە مەرجەکانی واشنتن ڕازی دەبێت؟

سەرەکی