3   کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

جیهان لە چاوەڕوانی هەلبژاردنەکەی 3ـی مانگی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکایە

ناوەندە گەورەکانی ئەمریکا پێیان وایە ترەمپ دەکەوێت

ناوەندی هەواڵ

سەرەڕای ئەوەی تا دوا ساتەکانی شەوی 3ی مانگ دیمەنی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بە ناڕوونی دەمێنێتەوە، بەڵام هەر لە ئێستاوە ململانێی توندی نێوان هەردوو جەمسەری کۆماری و دیموکرات گەیشتووەتە لووتکە .


 خوێندنەوە و پێشبینیی سەرەتایی ناوەندە دیارەکانی داتا و شیکاریی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن، کە تای تەرازووەکە تا ڕادەیەک لە بەرژەوەندیی دیموکراتەکانە بەو پێیەی دەتوانن بە هەنگاوێک پێش ڕکابەرە کۆمارییەکانیان بکەون، ئەوەش واتا "زنجیر کردنی دۆنالد ترەمپ‌ .
 
دەستەی بڕیاردانی ناوەندی داتا کە ڕێکخراوێکی ئەمریکی تایبەتمەندە لە بواری داتا و زانیاریی هەڵبژاردنەکان، شانسێکی بەرز دەداتە دیموکراتەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕێژەی 80% و بەدەستهێنانی نزیکەی 238 کورسی؛ ئەوەش مەترسییەکی جدی لەسەر ڕکابەرە کۆمارییەکانیان دروست دەکات کە دۆناڵد ترەمپ نوێنەرایەتیان دەکات و لە ئێستادا خاوەنی 218 کورسی ئەنجومەنەکەن .


لە ئاستی ئەنجومەنی پیرانیشدا، هەمان ناوەند شانس و ئەگەری بردنەوەی دیموکراتەکان بەڕێژەی 58% لە بەرامبەر 42% بۆ کۆمارییەکان دەخەمڵێنێت، ئەو ناوەندە ئەگەر چی باڵادەستییەکی کەم دەبەخشێتە دیموکراتەکان، بەڵام پشت بەست بە توێژینەوە و داتاکانیان پێیان وایە دەستکەوتی نادیاری چەند ویلایەتێکی ڕکابەر دەتوانێت هاوسەنگییەکە بپێچێتەوە.


 هاوتەریب بە ئامار و داتاکانی دەستەی بڕیاردانی ناوەندی داتای ئەمریکی کە ڕێکخراوێکی ئەمریکی تایبەتمەندە لە بواری داتا و زانیاریی بۆهەڵبژاردنەکان، بڵاوکراوەی شیکاریی سەربەخۆی تۆپی کریستاڵی ساباتۆی سەربە ناوەندی سیاسەتی زانکۆی ڤیرجینیا)، لە دوا هەڵسەنگاندنیدا کەلە 27ی ئۆکتۆبەردا بلاوکراوەتەوە، پێی وایە؛ بە لانیکەمەوە 225 کورسی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیموکراتەکان و 193 کورسی بۆ کۆمارییەکان، پارتەکەی ترەمپ دەبێت، هاوکات ١٧ کورسی ئەنجومەنەکەش وەک کورسی خۆلەمێشی دەمێننەوە کە دەکرێت جۆری بانگەشە ئاڵوگۆڕیان پێبکات .
 
هاوتەریب لەگەڵ ئەم پێشبینییانەدا، ڕاپۆرتی سیاسی کووک کە دامەزراوەیەکی بێلایەن و سەربەخۆی تایبەت بە شیکردنەوەی هەڵبژاردن و بانگەشەکانە، وێنەیەکی هاوشێوە بەدەستەوە دەدات؛ بەجۆرێک پێشبینی دەکات دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران ژمارەی کورسییەکانیان بگەیەننە 240 کورسی، ئەوەش واتا کەوتنی یەکجاری تەخت و تاجەکەی دۆنالد ترەمپ لە کۆشکی سپی و سنوردارکردنی بڕیارەکانی لەسەر ئاستی جیهان .

  • جیهان لە چاوەڕوانی هەلبژاردنەکەی 3ـی مانگی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکایە

  • YRK : ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن ئەوا بە توندی وەلام دەدەینەوە

  • ڕۆژنامەنوسانی  هەرێم  زەوی  وەردەگرن

  • وەزیری کار: لە کۆی نزیکەی  چوار هەزار منداڵی ئۆتیزم تەنیا 310 منداڵ هاوکاریی دارایی وەردەگرن

  • توێژینەوەیەکی ساڵی 1960" ڕۆژی هەینی 13ی نۆڤێمبەری 2026 کۆتایی جیهانە "

  • زیاتر لە ٣٠ کەناڵی میدیایی لە سلێمانی پەیماننامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ پاراستنی ژینگە ئیمزا کرد

  • ژمارەکان سەرسوڕهێنەرن؛ ئەم ڤایرۆسە بەخێراییەکی مێژوویی بە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە

  • له‌ مانگى شه‌ش دا 127 ڕووداوى برینداربوون به‌ ماتۆڕسكیل له‌ سلێمانى تۆماركراوه‌

  • ساڵانە 15 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هێمنی دەروونی لە سلێمانی دەکەن

سەرەکی