2025-02-28
130 جار خوێنراوەتەوە
كاردانهوهکانی بانگهوازێكهی ئۆ*جه*لان له‌باره‌ی پرسی ئاشتی له باكووری كوردستان و توركیا
ئیرادە میدیا
نووسه‌ر و چالاكوانانی كورد له باشووری و ڕۆژائاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێڕوانینی جیاوازیان له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه خستۆته ڕوو.
ئه‌حمه‌دی مه‌لا، نووسه‌ر و ئه‌كادیمیست نووسیوه‌تی: "دەوڵەتی هاوچەرخی تورکی، سەد ساڵە نکۆڵی لە بوونی کورد و زمانەکەی دەکات، ئەم پەیامە دانی هەم به بوونی کورد لە تورکیا نا هەم بە زمانەکەی، بەڵام ئەمە بەس نییە دەبێ لە دەستوور بچەسپێت".
هه‌روه‌ها پێی وایه كه: "ئەم دەسپێشخەرییە هی کورد نەبووە لە بنەڕەتدا، بەڵکو هەم ئەردۆگان، هەم باخچەلی پێشتر سەردانی ئیمرالیان کردووە و لەو رووەوە قسەیان لەگەڵ ئۆجەڵان کردووە.
له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی توركیشه‌وه ئه‌و نووسه‌ره پێی وایه كه: "دەوڵەتی تورک، گەیشتۆته ئەو ئەنجامەی کە بە چارەسەری سەربازیی ناگاتە کەناری ئامان، هەبوونی فیدرالیسمی باشوور و خۆسەری لە سوریا تازە ئەمری واقیعن".
له‌باره‌ی پرسی چه‌كدانانی په‌كه‌كه‌شه‌وه ئه‌حمه‌دی مه‌لا نووسیویه‌تی: "قەندیل هەروا کوێرانە چەک دانانێت، ئەمەی گوترا ستراتیژە، ئەوەی ماوەتەوە دەبێ تورک هەنگاوی کردەیی بنێت تاکو تەمی نامتمانەیی دەڕەوێتەوە، ئەمیش هەم کاتی دەوێ هەم ئیرادە".
مه‌سعود عه‌بدولخالق نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و سه‌رۆكی ده‌زگای ستاندار نووسیویه‌تی: "لە پەراوێزی ئەو پەیامە پێویست دەکات حکومەتی هەرێم بەفەرمی داوا لە سوپای تورکیا بکات کە هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بکشێنێتەوە و سەرجەم بارەگاکانی دابخات بەوپێیەی هیچ هەرەشەیەک له ئەو هەرەشانەی کە پێشتر باسی دەکرد کە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیییانه نامێنێت".
عه‌بدولخالق هۆشداری ئه‌وه ده‌دات له دۆخی چۆڵكردنی قه‌ندیلدا "پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه به كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ڕابگه‌یه‌نێت كه مه‌ترسی هه‌یه چۆڵكردنی قه‌ندیل له‌لایه‌ن گروپه تیرۆریستییه جیهادییه‌كانه‌وه بقۆزرێته‌وه".
جهعفهرعهلی، ئه‌ندامی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند خاڵێكی له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه نووسیوه، ئه‌و پێی وایه كه: "په‌یامه‌كه وه‌ك خوێندنه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و واقیع و دۆخه‌ی په‌كه‌كه‌ی له‌ناودا ده‌ژی، هه‌روه‌ها داواکردن بە هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە وەک هێزێک، کە 41 ساڵە لە شەڕی چەکداری دایە، لە بۆشاییەوە نایەت، بەڵکو تێگەیشتنە لەو دۆخە نێودەوڵەتییەی مرۆڤێکی چەک بەشانی لە بەرانبەر ئەنکەرەدا قبوڵ نییە.
جه‌عه‌فه‌ر ئاماژه به تیرۆریستناساندنی بزاڤی په‌كه‌كه ده‌كات له لایه‌ن گه‌لێك له وڵاته به‌هێزه‌كانی جیهانه‌وه، ئه‌و پێی وایه لە پرسی ئاشتیدا، جگە لە کوردانی باکور، کورد بەگشتی، تایبەت لە باشور و ڕۆژئاڤای کوردستان قازانجی گەورە دەکەن.
ڕاکێشانی تورکیا بۆ ناو پرۆسەی ئاشتی، جگە لەوەی زۆر کارتی دەستی ئەنکەرە دەسووتێنێ، بە دیوێکی دیکەیدا هێز و توانای پەکەکە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی دەردەخات.
به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لەم پرۆسەیەدا دەبێ سەدانجار گومان لە نیەتی ئەنکەرە بکرێت.
له‌تیف مسته‌فا دادوه‌ر و ئه‌ندامی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق جگه له سه‌رنجدان له‌دۆخی یاسایی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و ده‌رفه‌ته یاساییه پابه‌ندكه‌ره‌كانی له‌باره‌ی سه‌پاندنی ئاشتییه‌وه پێی وایه كه ده‌بێت عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئازاد ببێت ئه‌وكاته به‌شدار بێت له پێشنیازكردنێكی ئازادانه‌ی یاسایی و سیاسیی بڕیاردان له‌سه‌ر ئاشتی.
هه‌روه‌ها ڕامیار مه‌حمودی شاعیر و نووسه‌ر نووسیویه‌تی: " پەیامەکەی ئۆجەلان گەورەترین داهێنانە لە ڕامیاری کوردی‌دا، کاتێک تورکیا پرۆژەی ئاشتی خستە بەردەم ئۆجەلان، هەنگاونانێک بوو پێشوەختە وردبینی بۆ کرابوو، پاش دڵنیابوونەوە لە پرۆژەکە، ئینجا باخچەلی و ئوردگان ئاماژەکانی ئەو ئاشتییەیان بۆ رای گشتی دەربڕی. خۆشبەختانە ئۆجەلان دەرفەتەکەی قۆزتەوە ئەو هەنگاوە گەورەیەی نا کە شەڕ پێچەوانە دەکاتەوە بۆ ئاشتی".
ویسف محه‌مه‌دی سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لانه‌وه نووسیویه‌تی: "پەیامەکەی بەڕێز (ئۆجەلان) لانی کەم رێگە بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە (باکوور) خۆش ئەکات و، بیانوی داگیرکاریی تورکیا لە (هەرێمی کوردستان) و (رۆژاڤا) ناهێڵێت و، دەرفەتێکی گرنگ بۆ خەباتی سیاسی لە (باکوور) و (رۆژاڤا) ئەڕەخسێنێت. رۆژاڤا لەم ساتەوەختە مێژوییەدا زۆر پێویستی بە رەخساندنی کەشێک هەیە کە بتوانێت دەسەڵاتە دیفاکتۆکەی بگۆڕێت بۆ ستاتویەکی دانپیانراوی دەستوری و یاسایی".
جه‌وان سه‌عدون چالاكوان و نووسه‌ر له ڕۆژاڤای كوردستان نووسیویه‌تی: وه‌ك نیهتپاكییهك ده‌بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌وڵه‌تی توركیا له ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین و ناوچه كوردییه‌كان بكشایه‌ته‌وه و ده‌ستبه‌رداری شه‌ڕی كورد بێت".
عومه‌ر ڕه‌مه‌زانی چالاكی سیاسی كورد له ڕۆژاڤا پێی وایه ئاماژه‌نه‌دانی ئۆجه‌لان به چه‌كدانانی قه‌سه‌د یاخود دۆخی كورد له سوریا جێهێشتنی پرسه‌كه بوو بۆ ئه‌و پێشهاتانه‌ی له ئاینده‌دا ڕووده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ئومێد قه‌ره‌داغی ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر پێی وایه كه: "په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان په‌یامێكی گشتییه و چوارچێوه‌ی گشتی سیاسه‌تكردن و پرۆسه‌ی ئاشتییه له توركیا، داوای چه‌كدانان نوێ نییه و پێشتر ئه‌م داوایه كراوه"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی پێی وایه په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان كۆتایی چه‌ك و شۆرشی كورد به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت ئه‌وپه‌ری روكه‌ش بینه".
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین، نووسه‌ر و ڕۆماننووس نووسیویه‌تی: ئەم پەیامە دەستپێشخەریی هزریی کوردییە بۆ تورک و جیهان ؛ بەڵام بە چ مەرجێک؟! ئەوە مەرجی قەندیله، ئەم پەیامە لە زانستی سیاسەتدا وەک دەستور وایە؛ بەڵام یاساکان چۆنن، ئەوە ڕێگایەکی دوور ودرێژە؛ لێرەدا سەرۆکێکی خاوەن تێز و هزرمەند، دەستپێخەری فڕێداوەتە ئەقڵی تورکی کەمالیستیەوە".
جیهاد حه‌مه كه‌ریم، نووسه‌ر و وه‌رگێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌وه نووسیویه‌تی: ئەگەر سۆزدارانە بیرنەکەینەوە، پەیامەکەی ئۆجەلان لە جێگەی خۆیدا بوو، دەم پارتی کێیە؟ دەم پارتی باڵێکی سیاسیە لە پەکەکە، کە دەمێکە ئازایانەتر و بوێرانە تر لە چەکدارانی پەکەکە لە ناو جەرگەی دەوڵەتی فاشی تورکیادا خەبات دەکەن. پەیامەکەی ئۆجەلان یەکخستنەوەی هەردوو بەشی خەباتی چەکداری و خەباتی سیاسیی دەمپارتیە. ئێستا بە ئاگاداری هەموو جیهان پەکەکە تۆپەکەی خستوەتە گۆڕەپانی باخچەلیەوە".
حه‌كیم عه‌بدولكه‌ریم، چالاكوانی سیاسی و ئه‌ندامی كه‌نه‌كه له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌وه نووسیویه‌تی: پرسی ئاشتی و پەیامی ئیمرالی ئەوە دەخوازێ کەجیاوازی بیروبۆچون هه‌بێت لەباره‌یه‌وه، پرسێکی سەدە، له پیاوێکی سەدەوه لەبەرامبەر سەدەیەک نکۆڵیکردن لەگەلێک پێویستی بەکات و تێگەشتنی ژیرانە و زانستیانە و ئارامانە هه‌یه، ئەوانەشی سەرنجی نه‌رێنییان هه‌یه له‌مباره‌یه‌وه، زۆرینەی زۆریان لەخەم و دڵسۆزییەوە یە نەک بەپێچەوانەوە.
هه‌روه‌ها خالید حسێن، شاعیر و نووسه‌ری ڕۆژاڤای كوردستان نووسیویه‌تی: ئاشتی هه‌رگیز نابێت به "ڕووداوێك" ئه‌گه‌ر كرانه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه له‌به‌رامبه‌ر مافه‌كانی كورد دوا بانگهوازێكهی ئۆجه‌لان نه‌یه‌ته ئاراوه، مانای ڕاسته‌قینه‌ی ئاشتی یان ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌مینی واقیعی و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووریدا بێته‌دی.
هه‌ردی میکه، ئه‌كادیمیست و نووسه‌ر نووسیویه‌تی: "په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان پێویستی به گفتوگۆیه، به‌ڵام گه‌ر سه‌رپێیانه كورتی بكه‌مه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌مه‌ی وت: من ته‌واو بووم، ئێوه تێهه‌ڵبچنه‌وه و كوردایه‌تی سه‌رله‌نۆێ دابهێننهوه".
عه‌لی جه‌وانمه‌ردی چالاكوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێی وایه: بانگەوازی بەڕێز ئۆجەلان بۆ پەکەکە ئەگەر لە بەرامبەر دەسکەوتێکی دیار بۆ کوردی باکور نەبێ، کێشەی کورد چارەسەر ناکات،ئۆجەلان پەیامەکەی تەنیا باسی چەک دانان نەبوو، بەڵکو بەگوێرەی ئەوەی ئەحمەد تورک ڕایگەیاند پێداگری کراوە کە دێمۆکراسی بواری یەکێتی (کورد و تورک) دەرەخسێنێ، ئەمەش ڕوو لە تورکیا پەیامێکی دروستە و نەبوونی دیمۆکراسی ڕاستەقینە بۆتە هۆی ڕوانگەی سه‌ركوتكاری. پەیامی ئۆجەلان بە بڕوای من بە هێز بوو، مەسەلەی چەک دانانی پەکەکەی گرێدا به دیمۆکراسی ئاشتی له توركیادا.
-
ئاهەنگی نەورۆز لە 25 وڵات و ناوچەی جیهاندا بەڕێوەدەچێت
|
-
حەوت ساڵ بە سەر داگیرکردنی عەفریندا تێدەپەڕێت
|
-
ئەو جوتیارە كوردەی سەربازێكی عێراقی ملپێچەكەی ڕ‌اكێشا، دەستگیركراو بە كەفالەت ئازاد كراوە
|
-
یادی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە
|
-
'حه‌مزات' كێن؟ چی له‌باره‌یانه‌وه ده‌زانی؟
|
-
بەرەی مقاومە لە عێڕاق بەهۆی ئێرانەوە گورزێکی دیکەی بەردەکەوێت
|
-
چی دەزانی لەبارەی گروپی عه‌مشات؟
|
-
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی 'هه‌رێمی شیعه' له عێراق كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه
|
-
چیرۆکی 'دوایین بڕگە' کە لەناو دەقی بانگەوازەکەدا نەبوو
|
|
|