2   کاتژمێر پێش ئێستا 39 جار خوێنراوەتەوە

دیداری میری قەبارەی پارتی ئاشکرا دەکات

ناوەندی هەواڵ

دیداری میری” کە لە 12-13ی ئۆکتۆبەری 2026دا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، هێشتا کۆتایی نەهاتبوو بارەگای بارزانی هێنایە قسە و بە بەیاننامەیەک کۆی دیدار و کۆربەندەکەی سفر کردەوە کاتێک لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند کە هیچ پەیوەندییەکیان بە دیداری میرییەوە نییە، لەکاتێکدا کە دیدارەکە نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی پارتی دیموکرات بۆخۆی کارەکانی رێکخستبوو .
دیداری میری، دیدارێکی سالانەیە و هەموو پایزێک لە هەرێمی کوردستان و عێراق ساز دەدرێت ، کە ئامانج تێیدا گۆرینەوەی بیروبۆچوون و خوێندنەوەیەکە بۆ ڕابردوو و دانانی بەرنامە و ئایندەسازیە بۆ داهاتوو، کە زۆرینەی پارتەکان و تەنانەت حکومەتیش کاری لەسەر دەکات .
دیداری ئەمساڵی ٢٠٢٦ جیاواز لە دیدارەکانی پیشوو، پیش ئەوەی کۆتایی بێت بارەگای بارزانی بە ڕاگەیەندراوێک لەڕۆژی دوویەمیدا کۆی ناوەرۆکی دیدارەکەی سفر کردەوە و خۆی لێ بێبەری کرد، ئەوەش زۆرترین کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا .
لە دیدارەکەی ئەمساڵدا کە بارەگای بارزانی توڕە کرد، بافل تالەبانی وەک یەکەم کەس قسەی تێدا کرد، سەرۆکی یەکێتی تێڕوانینەکانی بۆ ئایندەی هەرێم و ناوچەکە و پێکهێنانی کابینەی ١٠ ی حکومەتی هەرێم خستەڕوو، پارتی بۆی دەرکەوت کە ناوبراو کە سەرۆکی یەکێتی نیستیمانی کوردستانە لەسەر تێڕوانین و داواکاریەکانی خۆی بەردەوامە .


بافڵ تالەبانی ستەیجی کۆربەندەکەی بۆ لای یەکێتی و دەستگرتن بە بەرنامەکەیەوە لە ئاستی هەرێمی کوردستان کێش کرد، لەگەل ئەوەشدا بە ڕوونی ووتی کە ئەوان واتا "یەکێتی" کێشەی ئەمنی هەیە لەگەل پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێدەجێت پەیوەندی بە جۆری مامەڵەی پارتیەوە هەبێت لە کەیسەکانی " هێشتنەوەی لاهور شێخ جەنگی و ئەژی ئەمین " لە پۆستەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و دەستێوەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرسە ناوخۆییەکانی یەکێتی و هاوپەیمانییە نوێیەکەی یەکێتی و نەوەی نوێ .


چآودێران پێیان وایە دیدای میری سالی ٢٠٢٦ پارتی بەشکست بۆخۆی وێنای دەکات، ئەو تێڕاوانینە پشت ئەستورە بەوەی هەر لە سەرەتاوە هەریەک لە بارزانی باوک و مەسرور بارزانی کور بایکۆتیان کرد ، ئەوە هەم وەک بەشداری و هەم وەک میدیا ، خۆبەدوورگرتنی خودی مەسرور بارزانی و میدیاکانیشیان بە ڕوونی دەریخست کە ناکۆکی قوڵ لە نێوان هەریەک لە مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیدا هەیە .


 بە ئاشکرا لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی بەجێهێڵرا و دواتریش بە ڕاگەیەندراوێک کۆی دیدارەکە لەلایەن بارەگای بارزانییەوە نەهی لێکرا، ئەوەش جیا لە دەرخستنی ناکۆکی، دەست و دەسەڵاتی خودی مەسرور بارزانیشی بەسەر هەم بارەگا و هەم پارتی دیموکراتی کوردستانیشدا نەخشاند کە چیتر سیاسەت و دنیا بینی پارتی نێچیرڤان بارزانی دیاری ناکات، بەڵکو ئەوە مەسرور بارزانییە کە بریاری کۆتایی دەدات ئەگەر چی نێچیرڤان بارزانی جێگری یەکەمی بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە .


لە دیداری میری ئەمساڵدا پارتی دیموکراتی کوردستان قەبارەی خۆی تا ئاستێک بۆ دەرکەوت، لە باکورەوە پەکەکە و لە ڕۆژئاواوە هەر پەکەکە، لە باشورەوە یەکێتی، بە بێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆ لق و پۆپەکانی پارتەکەی بارزانی کرابێت لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و بەدیاریکراوی دەرەوەی سنوری هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک، لەوانە ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە باکوریش ئەو پارتە ئیسلامییە تورکی بەناو کوردیانەی ساڵانێکە پارتی و بەرپرسانی تورکیا پارەیان تێدا خەرج دەکەن، خۆ ئەگەر ڕۆژهەڵاتیشی تێدا بوایە بێگومان بە هۆی بەهێزی هەژموونی پژاک کە باڵی ڕۆژهەلاتی پەکەکەیە ، ئەو حزبە و بارەگای بارزانی ئەوەندەی تر توڕە و نیگەرانتر دەکرد .


دیداری میری کە زۆرجار وەک کۆنگرە و شوێنی کۆبوونەوەی لوتکەی دەسەڵاتدارانی کورد دەبیندرێت، تێیدا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دموکراتی کوردستان چاوڕوان بوو وەک مەرجەعی گەلی کوردە و هەموو گەلانی ناوچەکە بە تایبەت لە چوار پارچەی کوردستان وەسف و وێنا بکرێت و وا نیشانبدرێت کە بارزانی لەکاتە سەختەکاندا سەرکردایەتی هەموو پارچەکانی کوردستان دەکات، بەڵام ئەم خەونە هەر لە سەرەتای دیدارەکەدا بافل تاڵەبانی بەتاڵی کردەوە کاتێک ووتی " من ١٦ جار " چوومەتە لای مەسعود بارزانی بەڵام سودی نەبوو ! هاوکات پرسی گفتوگۆی نێوان تاڵەبانی و ئێرانی لە پرسی ئینتیگراسیۆن ئاشکرا کرد، بەوەش ئەوەندەی تر مەسعود بارزانی خستە پەراوێزەوە .

  • دیداری میری قەبارەی پارتی ئاشکرا دەکات

  • کورتهێنانی دارایی" یان "کورتهێنانی شەفافییەت و بەرپرسیارێتی"؟

  • کیمیابارانی سەردەشت هێرشێکی ڕەگەزپەرستانە بووە دژی گەلی کورد

  • مه‌ترسییه‌كانى به‌ دیفاكتۆبوونى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر؛ ڕێكخراوى ستۆپ ڕاپۆرتێكى وردى هه‌ڵسه‌نگاندنى بڵاوكرده‌وه‌

  • هه‌مان سیاسه‌تى 29 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر؛ ساڵیادى كۆمه‌ڵكوژى 80 گه‌ریلاى بریندار و رۆژنامه‌نوس و هونه‌رمه‌ند

  • جینۆسایدی هەڵەبجە؛ ئەو ئازارەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تائێستا وەكخۆی نەبینراوە

  • ئەو داتایانەی خامنەیی پێکوژرا

  • موجتەبا خامنەیی؛ ئێران لە شۆڕشی دژ بە پشتاوپشتەوە بۆ پشتاوپشتی

  • رابەری نوێی ئێران كێیە و بژاردەكانی دیكەش كێن؟

سەرەکی