9   کاتژمێر پێش ئێستا 74 جار خوێنراوەتەوە

نامەیەکی ئێرانییەکان لە ژووری خۆگۆڕین؛ بە شانازییەوە هاتین و بە کەرامەتەوە دەڕۆینەوە

ناوەندی هەواڵ

تیمی یاری تۆپی پێی ئێران لە مۆندیالی 2026، لە ژووری خۆگۆڕینی تایبەتی یاریگای "سو فی" لە شاری لۆس ئەنجڵسی ئەمریکا، نامەیەکیان جێهێشتووە، باس لەوە دەکەن بە شانازییەوە هاتوونەتە ئەمریکا و بە کەرامەتەوە جێی دەهێڵن. دوای ئەوەی لە یارییەکدا لەگەڵ بەلجیکا یەکسان بوون.

لۆس ئەنجڵسی ئەمریکا میوانداری یارییەکانی خولی حەوتەمی مۆندیالی 2026 دەکات، تیمی ئێران لە نێوان بارەگاکەی لە تیگوانای مەکسیک و شاری لۆس ئەنجڵسی ئەمریکا هاتووچۆ دەکەن، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا رێگە نادات یاریزانە ئێرانییەکان و تیمەکەیان لە خاکی ئەمریکا بمێننەوە، دەبێت دوای هەر یارییەک بچنەوە بۆ مەکسیک.

لەلایەن ئەمریکاوە ڕێوشوێنی توند بەرامبەر تیمی ئێران گیراوەتەبەر، جگە لەوەی بەشێکی زۆری ئەندامانی تەکنیکی تیمی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئێران رێگەیان پێنەدراوە بچنە خاکی ئەمریکاوە.هەرچەندە ئەمریکا رایگەیاندووە رێوشوێنەکانی گەشتی تیمەکە لە هەڵسەنگاندندایە، گفتوگۆش لەبارەی سووککردنی رێوشوێنەکان لە ئارادان.

تیمی تۆپی پێی ئێران دوای ئەوەی لەگەڵ بەلجیکا یەکسان بوون، لە ژووری خۆ گۆڕینەکەیان لە لۆس ئەنجڵس نامەیەکی دەستییان جێهێشتووە و نووسیویانە "لە وڵاتی کۆنی فارسەوە کە مێژووەکەی هەزاران ساڵە بۆ ئێرانی شارستانیی ئەمرۆ، رۆحی ئێران بە زیندوویی و چەقبەستوویی دەمێنێتەوە، سوپاس لۆس ئەنجڵس بۆ میوانداریت، بە شانازییەوە هاتینە ئێرە، بە شەرەفەوە رکابەریمان کرد، بە کەرامەتەوە جێی دەهێڵین".

نامەکە سوپاسی هاندەرانی ئێرانیشی کردووە کە "هەوڵیان داوە لە پێناو تیمی ئێران لە کاتی یارییەکاندا".

ئەمیر قەڵانوویی راهێنەری تیمی تۆپی پێی ئێران رەخنەی لە رێوشوێنەکان دژ بە تیمی ئێران و گەشتی یاریزان و ئەندامە تەکنیکییەکان گرتووە، دەڵێت تیمەکەیان رووبەرووی ئاڵنگارییەک بووەتەوە کە هیچ تیمێکی تر بەرگەی ناگرێت.

جگە لەو یارییەی لەگەڵ بەلجیکا، ئێران پێشتر لە یارییەکدا لەگەڵ نیوزلەندا 2-2 یەکسان بوون، کە لە یاریگای سوفی بەڕێوەچوو، ئێستاش یارییەکی تر لە هەمان کۆمەڵە لەگەڵ میسر دەکات بەڵام لە شاری سیاتڵ.

  • نامەیەکی ئێرانییەکان لە ژووری خۆگۆڕین؛ بە شانازییەوە هاتین و بە کەرامەتەوە دەڕۆینەوە

  • ساڵانی پێشوو دەگمەن بووە؛ دەستەی كەشناسی عێراق هۆكاری بارانی بەلێزمە ئاشكرادەكات

  • لە خەونەوە بۆ ڕاستی؛ عێراق دوای 40 ساڵ بۆ مۆندیال سەركەوت

  • خانمان له‌مه‌ترسییه‌كى جوانكاریى فیله‌رو بۆتۆكس ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

  • نهێنی 1ی تەمموز چییە؟

  • نزیكەی چوار هەزار و 500 ساڵ لەمەوپێش مرۆڤ بۆ زاخاوی مێشكی یاری داهێناوە

  • ژنێكى ئێزدى به‌ ته‌مه‌نترینى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌

  • فەیسبووک لە لای بەشێک لە بەکارهێنەران گەڕایەوە

  • فەیسبووک لە لای بەشێک لە بەکارهێنەران گەڕایەوە

سەرەکی