1 کاتژمێر پێش ئێستا
29 جار خوێنراوەتەوە
لە خەونەوە بۆ ڕاستی؛ عێراق دوای 40 ساڵ بۆ مۆندیال سەركەوت
ناوەندی هەواڵ
عێراق بۆ مۆندیالی 2026 سەركەوت، دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە بە ئەنجامی 2-1 بەسەر پۆلیڤیادا سەركەوت، بەوەش دوای 40 ساڵ توانی بگاتە مۆندیال.
عەلی حەماددی دوای 10 خولەك لە تێپەڕبوونی یارییەكە توانی گۆڵێك بۆ عێراق تۆمار بكات، پاشانیش پۆلیڤیا لە ڕێگەی مۆزیس بانیاگوا لە خولەكی 38 گۆڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامدا.
بەڵام ئەیمەن حسێن بووە هۆی بردنەوەی عێراق لە یاریەكە و لە خولەكی 53 لە ڕێگەی لێدانی ڕاستەوخۆوە گۆڵی بردنەوەی كرد.
ئێستا عێراق لە كۆمەڵەی نۆیەمی مۆندیالدایە و بەر فەڕەنسا و سەنیگال و نەرویج دەكەوێت، ئەمەش دەریدەخات كە ڕێگەی بردنەوەی یارییەكانی داهاتووی قورسە.
بەو بردنەوەیە عێراق بووە دوا هەڵبژاردە لەكۆی 48 هەڵبژاردە بۆ یارییەكانی كۆتایی مۆندیالی 2026 كە لە ئەمریكای باكور ئەنجام دەدرێت.
لەكۆی 48 هەڵبژاردە كە بۆ مۆندیال سەركەوتوون، هەشت وڵاتی عەرەبی تر بۆ مۆندیال سەركەوتوون، لەوانەش قەتەر، مەغریب، تونس، میسر، سعودیە، جەزائیر و ئوردن.
هەرچەندە پێشتر عێراق توانی جامی 2007 ی ئاسیا بەدەستبهێنێت، ئێستاش دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ مەیدانی جیهانیی تۆپی پێ لەكاتێكدا لەماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا لێی بێبەش بوو.

سەركەوتن ئاسان نییە
بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی ڕوبەڕووی دەبێتەوە، یارییەكانی داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق ئاسان نین، بەتایبەت كە ئامادەكارییەكانی بەهۆی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل كێشەی بۆ دروستبوو، بەتایبەت كە بۆ راهێنان لە شاری هیوستنی ئەمریكا تووشی ئاستەنگ بوو، چونكە هەموو ئەندامانی تیمەكە ڤیزەیان پێنەدرا.
گراهام ئارنۆڵد، راهێنەرە ئوستورالییەكەی عێراق دەڵێت "ئەمڕۆ رۆحی سەركەوتنی عێراقم بینی، یارییەكان قورس بوون، بەڵام توانیمان 46 ملیۆن عێراقی دڵخۆش بكەین، لەكاتێكدا دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەختە".
عێراق بۆ چوونە نێو یارییەكانی جامی جیهانی، پێشتر لە ئیمارات و سۆرینام و پۆلیڤیای بردووەتەوە، بەڵام یارییەكانی داهاتووی سەخت دەبن.

-
لە خەونەوە بۆ ڕاستی؛ عێراق دوای 40 ساڵ بۆ مۆندیال سەركەوت
|
-
خانمان لهمهترسییهكى جوانكاریى فیلهرو بۆتۆكس ئاگاداردهكرێنهوه
|
-
|
-
نزیكەی چوار هەزار و 500 ساڵ لەمەوپێش مرۆڤ بۆ زاخاوی مێشكی یاری داهێناوە
|
-
ژنێكى ئێزدى به تهمهنترینى ههرێمى كوردستان و عێراقه
|
-
فەیسبووک لە لای بەشێک لە بەکارهێنەران گەڕایەوە
|
-
فەیسبووک لە لای بەشێک لە بەکارهێنەران گەڕایەوە
|
-
فەیسبووک کێشەی تێکەوت و هەژمارەکانی دادەخاتەوە
|
-
بەتلیس ئەو شارە کوردیەی تورکەکان وەک سوکایەتی لە بەرهەمی توتنەکەیان دەخوارد !
|
|
|
|