57   خولەک پێش ئێستا 4031 جار خوێنراوەتەوە

خانمان له‌مه‌ترسییه‌كى جوانكاریى فیله‌رو بۆتۆكس ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

شارەزایانی پێست هۆشداریی لەبارەی ئەنجامدانی فیلەر و بۆتۆکس بۆ ڕووخسار دەدەن، دەڵێن دەبێت ئەو بابەتە بەوریاییەوە ئەنجامبدرێت بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی تێكچوونی پێست‌و ئەگەری كوێربوون.

ژمارەیەك پزیشک‌و توێژەر توێژینەوەیەكیان کردووە لەسەر بابەتی فیلەرو بۆتۆكس‌و لێكەوتەكان، دەڵێن سۆنەریان بەکارهێناوە بۆ پشکنینی 100 حاڵەتی ئەو ژنانەی دەرزی فیلەریان بۆ کراوە، دەرئەنجامەکانیان نەخوازراو نەبووە.

توێژەرو پسپۆڕان ئامۆژگاریی هەموو ئەو سەنتەرانە دەکەن کە ئەو ئەنجامدەدەن، ئەم تەکنیکە جێبەجێبکەن لەکاتی بەکارهێنانی دەرزی بۆتۆكس‌و فیلەر، بۆ ئەوەی هیچ زیانێک بەخوێنبەرەکانی دەموچاو نەگات، واتا پزیشکەکان سۆنەر بۆ خەڵک بکەن ئینجا فیلەرو بۆتۆکسیان بۆ بکەن.

دکتۆر ڕۆزا سیگریست توێژەری سەرەکی لێکۆڵینەوەکەیە دەڵێت، حاڵەتەكانی گیرانی خوێنبەرەکان کە تیایدا فیلەر دەخرێتە ناو خوێنبەرەکان، دەکرێت زۆر مەترسیدار بێت، چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی مردنی شانەکان و شێواویی دەموچاو.

دەوروبەری لووت مەترسیدارترین شوێنە بۆ دەرزی لێدان، ئەمەش بەهۆی بەستنەوەی خوێنبەرەکانی ناوچەی لووت بە هەندێک شوێنی زۆر گرنگ لە سەردا، ئەگەر بە ڕێكوپێكی نەكرێت ئەوا ئەگەری هەیە ببیتە هۆی كوێربوون و جەڵتەی مێشک.

توێژەرانی توێژینەوەکە هۆشداریدەدەن، ئەگەر بۆتۆكس‌و فیلەر بێ سۆنەر ئەنجامبدرێت، ئەوا دەبێتە پرۆسەیەكی هەڕەمەكی‌و ئەگەری زیانی گەورەی دەبێت.

د.هەنار شێخ بزێنی پسپۆڕ لەنەخۆشییەکانی پێست‌و جوانکاریی کە لەهەولێر کاردەکات، وتوویه‌تى، پێویستە خەڵک هۆشیارییەکی تەواویان لەبارەی بۆتۆکس و فیلەرەوە هەبێت، بەتایبەت فیلەر چونکە فیلەر کاریگەرییە خراپەکانی زیاتر لەسەر پێست‌و تەندروستی کەسەکە هەیە نابێت چارەخواز، هەر لەخۆیەوە بچێتە لای هەموو سەنتەرێک‌و کەسانێکی نەشارەزاو پسپۆڕ، پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات، سەرەتاش دەبێت سۆنەرێکی ورد لەلای پزیشکی پسپۆڕ بکات، دوای پشکیننەکان بەوریاییەوە دەرزییەکان بەکاربهێنرێت.

  • خانمان له‌مه‌ترسییه‌كى جوانكاریى فیله‌رو بۆتۆكس ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

  • نهێنی 1ی تەمموز چییە؟

  • نزیكەی چوار هەزار و 500 ساڵ لەمەوپێش مرۆڤ بۆ زاخاوی مێشكی یاری داهێناوە

  • ژنێكى ئێزدى به‌ ته‌مه‌نترینى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه‌

  • فەیسبووک لە لای بەشێک لە بەکارهێنەران گەڕایەوە

  • فەیسبووک لە لای بەشێک لە بەکارهێنەران گەڕایەوە

  • فەیسبووک کێشەی تێکەوت و هەژمارەکانی دادەخاتەوە

  • بەتلیس ئەو شارە کوردیەی تورکەکان وەک سوکایەتی لە بەرهەمی توتنەکەیان دەخوارد !

  • چى لەبارەى “کاتژمێرى قیامەت” دەزانى؟ کەى دەبێتـە نیوەشەو؟

سەرەکی