2024-08-15 786 جار خوێنراوەتەوە

ھێڵەکانی ئینتەرنێت له‌هه‌رێم ڕاده‌گیرێن

ناوەندی هەواڵ

بەهۆى دەستپێکردنى ئەنجامدانى خولى دووەمى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى 12ى ئامادەیى لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

مامۆستا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانى  ڕایگەیاند، بڕیارە ڕۆژى شەممە 17-8-2024، تاقیکردنەوەى خولى دووەمى قۆناغى 12ى ئامادەیى دەستپێبکات، تاقیكردنەوەكانیش وەك خوولی یەكەم نابێت، بەڵكو ڕۆژێك نا ڕۆژێك ئەنجام دەدرێن.

بەوتەى سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم تاقیكردنەوەكان بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتەوە دیاری كراوە ئەنجام دەدرێت و بۆ بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەكان بڕیار دەدەن و لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا بۆ ٢2كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

راگرتنى هێڵەکانى ئینتەرنێت، بەمەبەستی رێگریكردن لەگزیكردن (غش) یان هەر هەوڵێكی دیكەی بۆ دەستكەوتنی پرسیاری تاقیكردنەوەكان، لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە ژمارەیەک لە مامۆستا و خوێندکاران بەهۆى دزە پێکردنى پرسیارەکان دووچارى سزا دەبنەوە.

  • حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەكان وەڵامی یەكتر دەدەنەوە

  • ئەمریكا.. لە تەکساس لافاوە و لە كالیفۆرنیاش ئاگر

  • سوپاسالاری ئێران: ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتەوە، ئەمجارە ئەمەریکاش ناتوانێت ناتانیاهۆ ڕزگار بکات

  • زاگرۆس هیوا: یەکەم گروپی گەریلا لە 10 بۆ 12 ئەم مانگە لە سلێمانی چەکەکانیان دادەنێن

  • ئەلمۆنیتۆر: نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزلوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە

  • زۆرترین کەس لە تاران و کرماشان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون

  • بەشی زۆری ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەستگیر کراون

  • چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

  • ئێران وەڵامی ‌هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد

سەرەکی