2025-06-28 123 جار خوێنراوەتەوە

ئەلمۆنیتۆر: نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزلوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە

ناوەندی هەواڵ

پوختە

تۆماس باراك لە هەولێر لەگەڵ مەسرور بارزانی و مەزڵوم عەبدی كۆدەبێتەوە.
دیدارەكە پەیوەیستە بە پرسە گرنگەكانی سوریاو عێراق و ناوچەكە.

پێگەی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتودا نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا، سەردانی هەولێر دەکات.

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریاچاوی بە مەسرور بارزانی، مەزڵوم عەبدی دەکەوێت

بەپێی هەواڵەکەی پێگەی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی، بڕیارە تۆماس باراك، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە سوریا، سەردانی هەولێربکات و چاوی بە مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێم بكەوێت، هاوکات پێشدەچێت لەگەڵ "مەزڵوم عەبدی"، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریاری دیموكرات كۆببێتنەوە.

یەکەم سەردانی فەرمی تۆم باراکە بۆ هەرێمی کوردستان

ئەلمۆنیتۆر، لەزاری  چوار سەرچاوەوە ئاشکرایکردووە، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆکاروباری سوریا، كە هاوكات باڵیۆزی وڵاتەكەشێتی لە توركیا، سەردانی هەرێمی کوردساتن بکات، ئەوەش یەکەم سەردانی فەرمی تۆم باراکە بۆ هەرێمی کوردستان و سەردانەکەش لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دێت كە ناوبراو لە 9 ی حوزەیرانی ئەمساڵ لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەنجامیداوە.

یەكێك لە سەرچاوەكان کە قسەی بۆ پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمەریکی کردووە ئاماژەی بەوەكردووە: باراك و بارزانی، گفتوگۆ لەسەر پرسە گرنگەكانی پەیوەست بە سوریا و عێراق و پرسەكانی دیکەدەکەن.

ئەلمۆنیتۆر ئاماژەی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەسەردانەکەیدا بۆ هەولێر، ئەگەری هەیە، باراک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریا کۆببێتەوە.

پێگەکە دەڵێت، پێدەچێت باراک بۆ یەکەمجاربێت لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆببێتەوە، هاوكات ،لەبری سوریا لە هەولێر کۆبوونەوە  دیپلۆماسیە باڵاكەی  ئەنجامدەدات، هەروەک چۆن دوایین جار لە مانگی نیساندا لەگەڵ جان نۆئێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەهەولێر کۆبونەوەی ئەنجامدا.

ئەو سەرچاوانە لەبەر هۆكاری ئەمنی،رەتیانکردووەتەوە بەرواری دیاریکراوى سەردانەكە ئاشكرابكەن.

کۆبونەوەکە لەکاتێکدایە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا، دژی ئەوەیە هەر جۆرە دەسەڵاتێكی ئۆتۆنومی بدات  بە کورد لەرۆژئاوای کوردستان کە بە فەرمی حکومەتی ناوەندی سوریا لاواز بکات،  بەڵام کراوەیە بۆ ئەوەی رێگە بدات ئەنجومەنە هەڵبژێردراوە خۆجێییەكان، ئیدارەی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی ناوخۆیی بكەن، لە ژێر سەرپەرشتی حکومەتی ناوەندى، وەک لە یاسای  ساڵی 2011 هاتووە، كە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە دانراوە.

هاوکات کوردانی  رۆژئاوا هەوڵی بەردەوامیان بۆ ئەوە  قەناعەت بە باراك بهێنن، بۆ  پشتگیریکردنی لانیکەم بەشێک لە داواکارییەکانیان بۆ ئۆتۆنۆمی هەرێمی لە سوریا.

هەوڵەکانی مەزڵوم عەبدی بۆ ئاشتی و یەکگرتویی کوردانی ڕۆژئاوا

پێشتر لەرۆژی 16-1-2025، مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات  و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەچوو.

ئەوکات، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ یەکگرتوویی کورد بەرامبەر دەسەڵاتی نوێی سوریا.

لەدوای کۆبونەوەکەی مەزلوم عەبدی و مەسعود بارزانی لەڕۆژی 18ی ئازاری 2025، شاندی ئەنەکەسە و پەیەدە لەڕۆژئاوای کوردساتان کۆبونەوە.

لەبارەى کۆبونەوەکەى نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەى گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا وتی، کۆبونەوەى نێوان پارتی یەكێتی دیموكات (پەیەدە) و  ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا (ئەنەکەسە) ئەرێنی بو.

وتیشی، بۆ یەکڕیزی کورد لە سوریا پەیەدە و ئەنەكەسە هاوهەڵوێست بون و یەكەم هەنگاویان بۆ یەکڕیزی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ناوە ئەوەش لە پێناو دروستکردنی سوریایەکی دیموکرات و فڕەڕەنگ هەمو لایەنە کوردییەکان یەکدەنگ دەبن.

لە26ی نیسانی 2025، کۆنفرانسی ''یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد'' لە رۆژئاوای کوردستان بە ئامادەبوونی نزیکەی 400 ئەندام و نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان بەڕێوەچوو، لەوتاری دیدارەکەدا مەزڵوم عەبدی وتی : ''لە پرۆسەی دیالۆگی کوردیدا زۆربەی هێزە کوردستانیەکان هاوکار بوون، ئەوەش جێگەی دڵخۆشییە.''

هەر ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە سەرەتای کۆنفرانسەکەدا وتی: ''رۆژئاوای کوردستان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە چارەنووسی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا دیاری بکات و لە دەستووردا مافی خۆی مسۆگەر بکات.''

لە 31ی 5ی 2025، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە رایگەیاند، لەرێگەی نێوەندگیرەکانیانەوە پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ تورکیا هەیە، هیواش دەخوازێت ئەو پەیوەندییانە زیاتر پەرەیان پێبدرێت چونکە "نامانەوێت بگەڕێینەوە بۆ شەڕ، بەڵام هەمو کات بەرگری لەخۆمان دەکەین".

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی "پلانی هەیە لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببێتەوە"؟ عەبدی رایگەیاند، "هیچ پلانێکی نییە بۆ ئەو کۆبونەوەیە، بەڵام دژی ئەوەش نیە، ئێستا لەگەڵ تورکیا لە شەڕدا نین، دەکرێت لە داهاتودا پەیوەندییەکان زیاتر پەرەی پێبدرێت و ئەوان ئامادەن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان".

سەبارەت بەدیداری لەگەڵ شەرع ئاماژەی بەوەدا: دیدارەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع،  سەرۆک کۆماری سوریا ئەرێنی بووە، جەختی لەسەر ئەگەری تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لەگەڵ دیمەشق و گەیشتن بە چارەسەری هەمیشەیی کردەوە.

 

  • ئەلمۆنیتۆر: نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزلوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە

  • زۆرترین کەس لە تاران و کرماشان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون

  • بەشی زۆری ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەستگیر کراون

  • چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

  • ئێران وەڵامی ‌هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد

  • واشنتۆن پۆست: ئەو موشەکانەی ئەمڕۆ هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا چەند مانگێک لەمەوپێش ئاودیوی ئێران کراوە .

  • پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل

  • هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"

  • ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "

سەرەکی