×

سیستمی بەرگریی ئاسمانی
2024-08-15 150 جار خوێنراوەتەوە

گۆڤاری فۆربس: ئەمریکا پلانی هەیە سیستمی بەرگریی ئاسمانی بداتە پێشمەرگە

ناوەندی هەواڵ

گۆڤارێکی ئەمریکى ئاشکرای دەکات، ووڵاتەکەی لە سەرەتایی ئەم مانگە(ئاب/8) تۆپهاوێژی هاویتزەری ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و باس لەوەشدەکات، ئەمریکا پلانی هەیە چەکی بەرگریی ئاسمانی بۆ پێشمەرگە دابین بکات،بەڵام پێناچێت بەغداد بەو هەنگاوەی ئەمریکا ڕازی ببێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری فۆربسى ئەمریکى ، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی 6ی ئابی 2024، تۆپهاوێژی هاوتەرزی ئەمریکییان لە جۆری M119ی 105 ملم پێدراوە.

مارک سترۆ، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، ستایشی ڕادەستکردنی ئەو چەکانەی بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و وتویەتی"ڕادەستکردنی ئەو چەکانەبە پێشمەرگە ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ دانراوە و دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ بونیاتنانی تواناکانی هێزی پێشمەرگە".

بەگوێرەى یاسایی رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، کە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکراوە، بڕگەیەکی تێدایە بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام پێناچێت حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دەرببڕێت، تا واشنتن چەکی لەو جۆرە بە پێشمەرگە بدات.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی گۆڤاری فۆربس، توانای هێزەکانی پێشمەرگە لە بوارى ئاسمانیدا زۆر لاوازە و تەنها چەند هێلیکۆپتەرێکی بچووکیان هەیە و هیچ فڕۆکەیەکی شەڕکەر و درۆنێکی جەنگییان نییە.

گۆڤارەکە لازاری سەرچاوەکانییەوە ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها دابینکردنی درۆنی چاودێریی یان ئەو درۆنانەی توانای هەڵگرتنی تەقەمەنی بچووکیان هەیە، هاوشێوەی ئەو درۆنانەی لە ئۆکرانیا بەکاردێت، دەتوانایت قەرەبووی ئەو کەم و کوری هێزەکانی پێشمەرگە بکاتەوە.

  • ساڵح موسلیم: ڕێککەوتنی ئەمنی تورکیا و عێراق بۆ لەناوبردنی کوردە

  • ناڕەزایەتییەکان دژی داخستی دەزگای چاودێر فراوانتر دەبن

  • ئاسایش و دیموکرات پێچەوانەی یەکدی ڕاگەیاندراو بڵاودەکەنەوە

  • یەکێتی بۆ پارتی: ئەگەر لەخەمی ئازادین چالاکوانانی بادینان ئازاد بکەن

  • عومەر گوڵپی: لە ماوەی 20 ساڵی ئابووری سەربەخۆدا، هیچ مانگێک هاووڵاتییان مووچەیان بە ڕێکوپێکی وەرنەگرتووە

  • ئاوات شێخ جەناب: لە (95%)ی کێشەی ناوی دووبارە و دوو مووچەی لە لیستى مووچەدا نەماوە

  • خەزعەلی بۆ تورکیا: دەبێت تەواوی ھێزەکانتان لە ھەرێمی کوردستان بکشێنەوە

  • سلێمانى؛ بەهۆى کەوتنى شەش هەزار خوێندکار لە یەک وانەدا خوێندکارانی 12ی ئامادەیی گردبوونەوە

  • ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکى گرنگ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

سەرەکی