2025-06-10 182 جار خوێنراوەتەوە

ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "

ناوەندی هەواڵ

دوای هەنگاوەکانی پارتی و بەرپرسانی پلەباڵای ئەو حزبە لە ڕێککەوتن و گرێبەستە گوماناوییەکان، ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنباریش دژی بەقاچاغ بردنی نەوت لەلایەن پارتی و بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێمەوە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند کە ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت .

محەمەد دلێمی ئەندامی هاوپەیمانی ئەنباری یەكگرتوو ڕایگەیاند، “پارتی و بەرپرسانی پلەباڵای ئەو حزبە و بنماڵە دەستڕۆیشتووەکەیان ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت لە دەروازە نافەرمییەكانی هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاغ ئاودیوی توركیا دەکەن بە بێ ئەوەی داهاتەکەی بۆ حکومەتی هەرێم یان حکومەتی عێراق ئاشکرا بکەن و بیخەنە سەر خەزێنەی گشتی، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت بێگومان ئەو داهاتە دەچێتە گیرفانی بنەماڵەی دەسەڵاتداری ئەو دەڤەرەوە .

دەسەڵاتدارانی هەرێم و بە دیاری کراوی دەسەڵاتی ئێستای پارێزگای دهۆک کە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، لە 20 دەروازەی نافەرمیەوە نەوت بە قاچاغ ڕاوانەی تورکیا دەکات بە بێ ئەوەی کەس بتوانێت لێبپرسێت داهاتەکەی لە کوێیە و چۆن و بە چەند نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەفرۆشیت، ئەندامەکەی هاوپەیمانی ئەنبار وا دەڵێت .

داهاتی ساڵی 2024 ی هەرێم چەند بووە و چی لێکرا 

لە دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس لە سەرەتاکانی ساڵی 2023 و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عێراق لە ڕێگری کردن لە هەناردەی نەوتی هەریم بۆ دەرەوەی وڵات و بە تایبەت بەندەری ( جەیهانی تورکیا )، ڕاپۆرتە میدییایەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە داهاتی ساڵی 2024 هەرێمی کوردستان تەنها لە بەرهەمهێنانی نەوت و فڕۆشتنی بە ڕێگەی قاچاغ لەلایەن دەسەڵاتی ئێستای هەرێمی کوردستانەوە زیاتر بووە لە چوار ملیار دۆلار بووە .

داهاتی مانگانەی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نزیکەیی 400 ملیار دیناری عێراقی بووەکە دەکاتە کەمتر لە پێنج ملیار دیناری ساڵانە،  بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان جیا لەو بڕە کەمەی کە ناردویانە بۆ وەزراەتی دارایی عێراقیان لە داهاتی ناوخۆ، نە ئامادە بوون داهاتەکان ئاشکرا بکەن نە ئامادەییان هەیە ئەو داهاتانە لە خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجی بکەن بەڵکو هەندێک جار لەو بودجەیەی حکومەتی عێراق ڕەوانەی هەرێمی کردووە بۆ موچەی فەرمانبەران وەک خۆی دابەشیان نەکردووە و دەستیان بەسەردا گرتووە لەوانە موچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم کەپێی لێدوانی پێشەوا هەورامانی ووتەبێژی حکومەتی هەرێم، عێراق بڕی ٥٥٤ ملیار دیناری ناردووە بەڵام ئەوان داویانە بە مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران، لەکاتێکدا مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2024 وەک خۆی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ هەرێمی ناردووە . 

بەرهەمهێنان و بە قاچاخ بردنی نەوتی هەرێم لە ساڵی 2024 بە پێی ڕاپۆرتی میدیای درەو

بە پێی ڕاپۆرتێکی شیکاریی ساڵی ڕابردووی “درەو میدیا”، ڕۆژانە لە هەرێم سەروو ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهێنراوە، لەو ڕێژەیە ٢٠٠ هەزار بەرمیلی بۆ ئێران و تورکیا لە ڕێگەی تانکەرەوە گوازراوەتەوە و باقییەکەی لە ناوخۆی هەرێم ساغ کراوەتەوە، داهاتی مانگانەی نەوت بە نزیکەی “٣٤٠ ملیۆن” دۆلاری مانگانە و سەروو چوار ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا.

ئەگەر بە تێکڕا داهات و بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانی و فەرمییەکان لێکبدەینەوە، ئەوا بە تێکڕا لە کێڵگە نەوتییە بەرهەمهێنەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 301 هەزار و 604 بەرمیل نەوت بەرهەمهێنرابێت بۆ كۆی ساڵەكە 110 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمهاتووە، هەر بەرمیلێک نەوتیش بە تێکرا و بە نیوە کەمتر لە نرخی نەوتی خاوی برێنت و بۆ هەر بەرمیلێک بە 35-40 دۆلار بخەمڵێنین، ئەوا داهاتی ڕۆژانەی نەوتی بەرهەمهاتوو بەبێ تێچوو و کرێی بەرهەمهێنان بریتی دەبێت لە “11 ملیۆن دۆلار بە مانگەکانە کە دەکاتە 339 ملیۆن دۆلار و لە تەواوی ساڵی 2024 کۆی داهاتەکەی دەگاتە چوار ملیار دۆلار.”

لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنان و بەقاچاغبردنی نەوت نەک کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە لایەن دادگای نێودەوڵەتی پاریسەوە بەرپرسانی هەرێمی و بنەماڵەکانی دەستکراوەتر کردووە تا بە ئارەزووی خۆیان بازرگانی بە سامانی هەرێمەوە بکەن و داهاتەکەشی لە نێوان ئەندامانی بنەماڵەی دەسەڵاتداری هەرێمدا تەخشان و پەخشان پێبکەن و هاوڵاتییان و مووچەخۆرانیش چاوەڕێی موژدەی پێدانی مووچەکانیانن بن لە بەغدادەوە .



  • ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "

  • سەرەڕای نەبوونی متمانەی بانکی لە کۆتایی ئەم مانگەوە عێراق پاردەدانی کاش قەدەغە دەکات

  • دۆخی ئێستای عێراق لە ئارامی پێش گەردەلول دەچێت

  • ئیلۆن ماسک "ئێکس چات" وەک ڕکابەرێکی واتس ئەپ و تێلیگرام بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • سوپای ئیسرائیل تەرمی محەمەد سینواری دۆزییەوە

  • گەنجێکی عەرەب لە ڕووباری سیروانی دەربندیخان خنکا

  • بایکۆت نەخۆشخانە و بەشە فریاکەوتنەکانی هەولێر و سۆرانیشی گرتەوە

  • ھەراری: بە دڵنیاییەوە مرۆڤ وەک ئێستا نامێنێتەوە بەتەواوەتی دەگۆڕێت

  • ئەدهەم بارزانی "سەدان کەس لەسەر هەڵوێستەکانیان شاربەدەر و ئاوارە کراون"

سەرەکی