2024-09-07 785 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانى؛ بەهۆى کەوتنى شەش هەزار خوێندکار لە یەک وانەدا خوێندکارانی 12ی ئامادەیی گردبوونەوە

ناوەندی هەواڵ

بەشێک لە خوێندکارانى 12ى ئامادەیى لە شارى سلێمانى گردبوونەوە بەهۆى کەوتنى زیاتر لە شەش هەزار خوێندکار لەیەک وانەدا و داوا لە وەزارەتى پەروەردە دەکەن بڕى 10 نمرەیان پێبدات.

ئەمڕۆ شەممە 7-9-2024، لە شارى سلێمانى بەشێک لە خوێندکارانى پۆلى 12ى ئامادەیى کە خوێندکارى ساڵى 2023ن بەهۆى کەوتنیان لە یەک وانەدا گردبونەوە و لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئەو دەرئەنجامى کە هاتووەتەوە بەهۆى بەردەوامى بایکۆتەوە بووە، ناکرێت ساڵیکى خوێندکار بۆ تەنها یەک وانە بفەوتێن.

دەشڵێن، پێویستە بڕیارێک لە بەرژەوەندى ئەو خوێندکارانە دەربکرێت کە نایەنەوێت بمێننەوە، ئەو خوێندکارانەى لەیەک وانە یان دوو وانە کەوتوون پێویستە لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە 10 نمرەیان پێبدرێت، چونکە دواکەوتنى یەک ساڵى خوێندن لەسەر ئەو خوێندکارانە کاریگەرى لەسەر ژیانیان دەبیت، ئەگەر بیت و وەڵامى داواکاریەکەمان نەدرێتەوە دەەڕژێینە سەر شەقام و دەست بە خۆپیشاندانى فراوان دەکەین.

ئەو خوێندکارانە پەیامێکیان ئاڕاستەى وەزیرى پەروەردە کردو رایانگەیاند وەک خوێندکارانى سنورى پارێزگاى سلێمانى داواى جێبەجێکردنى داواکاریەکانیان کرد و بڕیاریک لە بەرژەوەندى خوێندکاران بدەن.

ساڵى رابردوو بەهۆى دواکەوتنى مووچە و جێبەجینەکردنى داواکارى مامۆستایان لەکاتى خۆیدا نزیکەى چوار مانگ بایکۆتى پرۆسەى خوێندن لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان و راپەرین بەردەوام بوو، بەوهۆیەوە زیانێکى زۆر بەرخوێندکارانى قۆناغى 12ى ئاماددەیى کەوت. 

  • ئەلمۆنیتۆر: نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزلوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە

  • زۆرترین کەس لە تاران و کرماشان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون

  • بەشی زۆری ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەستگیر کراون

  • چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

  • ئێران وەڵامی ‌هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد

  • واشنتۆن پۆست: ئەو موشەکانەی ئەمڕۆ هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا چەند مانگێک لەمەوپێش ئاودیوی ئێران کراوە .

  • پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل

  • هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"

  • ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "

سەرەکی