2024-10-07 314 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری خوێندنی باڵا بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی واژۆکرد

ناوەندی هەواڵ

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانی بە گرێبەستکردنی چوار هەزار و 14 مامۆستای وانەبێژی واژۆکرد

لە نوسراوێکدا راگەیەندرا، د.ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانى بە گرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى ئیمزاکرد، کە ژمارەیان چوار هەزار و 14 وانەبێژى سەر بە دامەزراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستییە لە هەرێمى کوردستان.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو بڕیارە لە رێککەوتی دەستبەکاربوونی وانەبێژەکان وەک مامۆستای گرێبەست جێبەجێدەکرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە ئێستادا لە هەماهەنگیدان لەگەڵ وەزارەتى دارایی بۆ ڕاییکردنى کاروبارەکان و ئەنجامدانى پرۆسەى بایۆمەترى.

نووسراوی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی سەر بە میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان:

 

  • ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کرا

  • وردەکاریی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا کرا

  • سلێمانی.. ناوی ئەو گەڕەكانەی كە پرۆژەی رووناكی كارەبایان بوەتە 24 كاتژمێری، بڵاوكرایەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی موچەوە بڕیاریدا

  • کەجەکە: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمی چەک دانان بکەن

  • رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغداد هەڵوەشایەوە

  • وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی نۆ دەرکرد

  • دیداری شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمرالی کۆتاییهات

  • حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەكان وەڵامی یەكتر دەدەنەوە

سەرەکی