2024-11-28 375 جار خوێنراوەتەوە

فەرمانبەران لە وەرگرتنی زەوی دڵنیا دەکرێنەوە

ناوەندی هەواڵ

وەزیری شارەوانی هەرێم ڕایگەیانود،سەرجەم فەرمانبەرانی دڵنیادەکەینەوە لە وەرگرتنی زەوی و دەڵێت"ئەوانەی مەرجەکانیان تێدایە زەوییان پێدەدرێ".

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ماوەی ئەو چەند مانگەی بڕیاری دابەشكردنی زەوی دراوە، هەندێك لە شارەوانییەكان مەودایەكی باشی كاركردنیان بڕیوە تا ئاستی دابەشكردنی ژمارەی زەوییەكان بەسەر فەرمانبەراندا. 

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار جەختی کردەوەش کە دەبێت ئەو بڕیارەی حکوومەتی هەرێم باسی لەوەشکردووە،  ئەو گرفتانەی لە هەندێک شارەوانیدا هەن، پێویستە چارەسەر بکرێن و پرۆسەکە خێراتر بکرێت بۆ ئەوەی هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە مەرجەکان دەیانگرێتەوە، زەوی وەربگرن و لە بڕیاری حکومەت سوودمەند ببن.

ساسان عەونی، داوای لە سەرجەم شارەوانییەکان کردوو كە دەبێت ئەو پرۆسەیە لەڕووی پلانسازییەوە خێراتر و باشتر بکرێت و وێڕای پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان پێویستە دابەشکردنی زەوی کاری جدی لەسەر بکرێت و هەر کێشەیەکیش بێتە بەردەم شارەوانییەکان، پێویستە بەزوویی چارەسەری بکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی شارەوانی لە ئێستا كاركردن لە فۆڕمەكانی دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەردەوامە و پرۆسەكەش بە باشی بەڕێوە دەچێت بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانبەران بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان زەوی وەربگرن و لە ئێستاشدا ئامادەكاری بۆ ڕاگەیاندنی ناوی دیكەی فەرمانبەران دەكرێت.

  • ڕۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری کرا

  • وردەکاریی ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا کرا

  • سلێمانی.. ناوی ئەو گەڕەكانەی كە پرۆژەی رووناكی كارەبایان بوەتە 24 كاتژمێری، بڵاوكرایەوە

  • ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی موچەوە بڕیاریدا

  • کەجەکە: بە هۆکاری ئەمنی، ڕۆژنامەنووسان ناتوانن بەشداری مەراسیمی چەک دانان بکەن

  • رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغداد هەڵوەشایەوە

  • وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خوێندکارانی پۆلی نۆ دەرکرد

  • دیداری شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان لە ئیمرالی کۆتاییهات

  • حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەكان وەڵامی یەكتر دەدەنەوە

سەرەکی