2025-03-22 637 جار خوێنراوەتەوە

ڤیدیۆ..سوپای عێراق لە ناو شەنگال کشایەوە

ئیرادە میدیا

لەدوای دورسبوونی گرژییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان یەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال-یەبەشە و سوپای عێراق، سوپای عێراق هێزێكی زۆری ڕەوانەی ناو سەنتەری قەزای شەنگال كرد، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەژێر گوشاری ناڕەزایەتییەكانی خەڵكی شەنگالدا، سوپا هێزەكانی بۆ دەرەوەی شارەكە كشاندەوە.

 پێشتر لە شەوی 18ی ئازاری 2025، گرژی و پێكدادان لەنێوان هێزێكی یەبەشە و سوپای عێراقدا لە شەنگال دروستبو، هەر ئەوکات فەرماندەیی یەبەشە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوەو ڕایانگەیاند، سوپای عێراق لە گەڕەکی یەرموکی ناوەندی شنگال، بۆسەیەکیان بۆ ئۆتۆمبێلێکی شەڕڤانانی یەبەشە دانا و ئۆتۆمبێلەکەیان گوللـەباران کرد، بەهۆی دەستڕێژییەکەوە سێ شەڕڤان بریندار بوون، کە یەکێکیان بارودۆخی تەندرووستی ناجێگیرەو لەگەڵیشیدا پێنج ئەندامیشیان لەلایەن سوپاوە بەدیل گیراون.

ڕۆژێك دوای ڕوداوەكە، ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی شەنگال لەبەرامبەر بەدیلگرتن و كردنە ئامانجی ئەو شەڕڤانانە، خێمەی ناڕەزایەتییان لە بەردەم بینای هەواڵگریی عێراق لە شەنگال هەڵدا، دوای ڕووداوەکە حکومەتی عێراق تا ڕۆژی هەینی هێزی زیاتری لە سوپاو پۆلیسی فیدراڵی ڕەوانەی شەنگال كرد.

بەگوێرەی میدیای نزیك لەیەكینەكانی بەرخۆدانی شنگال-یەبەشە و هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقییەكان، کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە22ی ئازاری 2025، سوپای عێراق، ئەو هێزانەی خۆی كشاندەوە كە بۆ سەنتەری شارەكە هێنابونی.

هاوڵاتیانی ناڕازی بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی شەنگال" و "بژی بەرخۆدانی یەبەشە" پێشوازییان لە كشانەوەی هێزەكانی عێراق كردو پاش ئەوە خێمەی ناڕەزایەتییەكەیان لەبەردەم هەواڵگریی عێراق لە شنگال هەڵگرت.

هەر بە پێی زانیارییەکان، لەئەنجامی ئەو کۆبوونەوانەدا، شەوی ڕابردوو سوپای عێراق ئەو هێزانەی، کە ڕەوانەی شەنگالی کردبوو، کشاندییەوە و لە بەرامبەر ئەوەشدا ئەو چادری چالاکییەی، کە لەبەردەم بینای هەواڵگری عێراق دانرابوو، لابرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لە ئەنجامی ناڕەزایەتییەكان، سوپای عێراق ناچار بووە لەگەڵ نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕیوبەریی شەنگال و یەبەشە دابنیشێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەئەنجامی ئەو کۆبونەوانەدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق ئەو هێزانەی کە ڕەوانەی شەنگالی کردبون، کشاندووەتەوەو لە بەرامبەر ئەوەشدا ئەو خێمەی چالاکییەی کە لەبەردەم بینای هەواڵگری عێراق دانرابو، هەڵگیرا.

میدیای نزیك لە یەبەشە،ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاكییەكانی خەڵكی شەنگال تا ئازادكردنی ئەو پێنج شەڕڤانەی كە لەلایەن سوپاوە دەستگیركراون لەگەڵ كۆتاییهێنان بە هەوڵەكانی كردنە ئامانجی هێزەكانی یەبەشە، بەشێوەی دیكە بەردەوام دەبن.

لێرە کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆی ساتی کشانەوەی هێزەکانی عێراق لەشەنگال

  • حكومەتی هەرێم و عێراق لەسەر هێرشە درۆنییەكان وەڵامی یەكتر دەدەنەوە

  • ئەمریكا.. لە تەکساس لافاوە و لە كالیفۆرنیاش ئاگر

  • سوپاسالاری ئێران: ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتەوە، ئەمجارە ئەمەریکاش ناتوانێت ناتانیاهۆ ڕزگار بکات

  • زاگرۆس هیوا: یەکەم گروپی گەریلا لە 10 بۆ 12 ئەم مانگە لە سلێمانی چەکەکانیان دادەنێن

  • ئەلمۆنیتۆر: نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سوریا لەگەڵ مەزلوم عەبدی و مەسرور بارزانی کۆ دەبێتەوە

  • زۆرترین کەس لە تاران و کرماشان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون

  • بەشی زۆری ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەستگیر کراون

  • چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

  • ئێران وەڵامی ‌هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد

سەرەکی