×

2024-07-03 218 جار خوێنراوەتەوە

دادگای فیدڕاڵی‌: ته‌نها بانكه‌ مۆڵه‌تپێدراوه‌كان ده‌توانن ته‌وتین بكه‌ن

ناوەندی هەواڵ

دەقی ڕوونکردنەوەی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی، سەبارەت بە پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، ته‌نها بانكه‌ مۆڵه‌تپێدراوه‌كان له‌ بانكی فیدڕاڵی‌ ده‌توانن پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم بكه‌ن.

به‌پێی‌ نوسراوه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ پێشتر، له‌ ڕۆژی‌ 21ی‌ شوباتی ئرمساڵ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ بڕیاری‌ له‌باره‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌ركردووه‌ و بڕیاریداوه‌ له‌ ڕێگای‌ بانكه‌ فیدڕاڵییه‌كانه‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ (ته‌وتین) به‌بانكیكردنی‌ موچه‌كانیان ئه‌نجام بدرێت.

سەبارەت بەدەقی بڕیارەکەی مانگی شوبات، سه‌رۆكی‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ ده‌ڵێت، ئه‌و ده‌قه‌ ئه‌و بانكانه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ بانكی ئه‌هلین و مۆڵه‌تیان له‌ بانكی فیدڕاڵی‌ وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئازادن له‌وه‌ی‌ چ بانكێك هه‌ڵده‌بژێرن بۆ وه‌رگرتنی‌ موچه‌كانیان.
گوڵاڵە سدیق شارەزا لەبواری دارایی و بانک سەبارەت بەنوسراوەکەی ئەمڕۆی دادگای دادگای فیدڕاڵی دەڵێت:"نوسراوەکەی دادگای فیدراڵی وەڵامی نوسراوێکی حکومەتی هەرێمی داوەتەوە، سێ خاڵی گرنگ و سەرمج ڕاکێشی تێدایە بەجۆرێک:-


1ـ نوسراوەکەی حکومەتی هەرێم بۆ دادگای فیدراڵی، وە وەڵامەکەی دادگای فیدراڵی بۆ حکومەتی هەرێم ئەمڕۆیە واتە 3/7/2024 باسی هەژمار ناکات تەنها باسی توگین ئەکات.

2ـ لەنوسراوەکەدا دەڵێت فەرمانبەر موچەکەی لەو بانکانە توگین بکرێت کە لەو لیستەی بانکی ناوەندی عێراقی ناردویەتی بۆ دادگای فیدراڵی ناوی هاتووە بە بانکی ( رشید و رافیدین) یشەوە. چونکە بانکی رشید و رافیدین لەو لیستەدا ناویان هاتووەو فەرمانبەر خۆیشی بانکەکە هەڵبژێرێت.

دەشڵێت، بەپێی نوسراوەکەی سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی،  بانکی رشید و رافیدین داخڵی پرۆسەکە دەبن، لەبەرئەوە پێویستە ئەو فەرمانگایانەی پێشتر فۆرمی هەژماریان بۆ پڕکراوەتەو دووبارە فۆرمی نوێیان بەسەردا دابەشبکرێت، چونکە زۆرینەی خەڵک بانکەکانی رشید و رافیدینی دەوێت.

 

  • سەردار سیامەند: بارزانی هەموکات دەڵێت با یاسا سەروەر بێت ئەگەر یاسا سەروەرە بۆچی گرفت بۆ گۆڕانکارییەکانی نەینەوا دروستدەکەن

  • یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆسەر هه‌رێم ڕاگەیاند

  • فەرماندەیەکی پێشمەرگە: ئەوەی لە پاڵ سوپای تورکیا دژی کورد شەڕ بکات خیانەتکارە

  • دژى دابەشنەکردنى هاوکارى هاوپەیمانان لیواى 9ى پیادە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

  • وادەی دابەشکردنى مووچەی هێزە ئەمنییەکان راگەیەندرا

  • لەسلێمانی ئیفرازکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران تاوتوێکرا

  • بۆ یەکەمجار خانەقین دەبێتە گەرمترین شار لەسەر ئاستی جیهان

  • له‌باره‌ى مووچه‌ فه‌رمانبه‌ران ئاگاداردەکرێنەوە

  • سوپای تورکیا گەیشتە ناو گوندی سەرگەلێ

سەرەکی