2024-07-03
138 جار خوێنراوەتەوە
بزوتنەوەی گۆڕان: هەژماری من خاڵێكی ڕەشە بۆ كابینەی نۆیەم
ناوەندی هەواڵ
ڕێكخهری ژووری یاسایی بزوتنهوهی گۆڕان دەڵێت، هەژماری من خاڵێكی ڕەشە بۆ كابینەی نۆیەم، چونکە وەك جۆرێك لە سەپاندن فەرمانبەرانیان ناچاركرد بۆ خۆتۆماركردن بۆ ئەم بانکە ئەهلیانە.
دەشڵێت: "ئەم ئیش دۆزینەوەیە بۆ بانكی ئەهلی لەبری مویەك هەزاران گوریسی تێدایە."
چۆمان محهمهد، ڕێكخهری ژووری یاسایی بزوتنهوهی گۆڕان، له ڕاگهیهندراوێكی بڵاویکردووەتەوەو دەڵێت"هەژماری من، خاڵێكی ڕەشە بۆ كابینەی نۆیەم، چونکە حكومەتی هەرێم پێداگری و پشتیوانییەکی سەیرو تەواوی لێدەكات، تا دواهەناسەش پارێزگاری لێدەكات، وەك جۆرێك لە سەپاندن فەرمانبەرانیان ناچاركرد بۆ خۆتۆماركردن بۆ ئەم بانکە ئەهلیانە."
دەشڵێت"هەر ئەمەش وایكرد بەرەیەكی دژی بۆ دروست ببێت، لە كاتێكدا دەشبێت چەندین خاڵی باشیشی تێدابێت بەڵام خەڵك متمانەی نەما بە پرۆسەكە، لە ڕابردوش سەلماندویەتی نە فەرمانبەرو نە خراپی دۆخیان و نە قەوارەی هەرێمیش بەهایەكی ئەوتۆی نییە، ئەم ئیش دۆزینەوەیە بۆ بانكی ئەهلی لەبری مویەك هەزاران گوریسی تێدایە."
باسی لهوهشكردوه: "لەدوێنێوە حكومەتی هەرێم ئەوەندە دڵخۆشەو شاگەشكەبووە بەو نوسراوەی دادگای فیدڕاڵی پێشوازی خۆیان بۆ نوسراوەكە ڕاگەیاندووە، لە كاتێكدا نوسراوە تازەكەی دادگا دەڵێت (پێویستە تەوتینی مووچە لە بانکی حکومی بن) کە ئەمەیان دوبارەکردنەوەی بڕیاری پێشوی دادگایە."
بەوتەی ڕێکخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان" ئەوەی لە نوسراوەکەدا تازەیە ئەوەیە دەڵێت (تەوتین ئەو بانکانە دەگرێتەوە کە بەگوێرەی نوسراوی ژمارە 6944/4/9 لە بەرواری 2024/6/6 کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقیەوە مۆڵەتپێدراون و لە کوردستان لقیان هەیە و ناویان هاتووە بەگوێرەی نوسراوەکەی بانکی ناوەندی هەرەوها فەرمانبەرانیش ئازادن لە هەڵبژاردنی بانکەکان هاوشێوەی فەرمامبەرانی عێراق)."
بهپێی راگهیهندراوهكهی رێكخهری ژوری یاسایی بزوتنهوهی گۆڕان، ئەو نوسراوەی دادگا گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی و جەوهەرییە لە تێڕوانینی بریاری دادگا بۆ پرسی تەوتین، چونکە بانکەکانی هەژماری من لەگەڵ ئەوەی بانکی ئەهلین بەڵام مۆڵەتدراون لەلایەن بانکی مەرکەزییەوە جا نازانین ئەم پرسە چۆن یەكلادەبێتەوە، كە تا ئێستاش حكومەتی هەرێم ئامادەی تەوتین نین لە بانكی حكومی.
با ئەوەمان پێنەڵێن ئێوەش لەم حكومەتەدان، بەڵێ بزوتنەوەی گۆڕانیش بەشدارە لەم كابینەیەدا ڕەخنەو گلەیی خەڵك لەشوێنی خۆیدایە بۆ ئەو كەسانەی لەخەمی خەڵك و موچەخۆراندا نین."چۆمان محمد، ڕێکخەری ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان، وادەڵێت.
|