2024-07-09 379 جار خوێنراوەتەوە

لە بەغداوە زیاتر لە 400 ملیار دینارى دیکە بۆ مووچەى مانگى شەش گەیشتە هەرێم

ناوەندی هەواڵ

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم رایگەیاند،  ئەمڕۆ بڕی 421 ملیارو 760 ملیۆن دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە 9-7-2024، وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی 421 ملیارو 760 ملیۆن دینار وەک بەشێک لەشایستەی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بە گوێرەى زانیارییەکان ناردنى ئەو پارەیە بۆ ئەو وەززارەت و دەستانەیە کە تا ئێستا مووچەى مانگى شەشیان وەرنەگرتووە، واتە تەنها بۆ فەرمانبەرى مەدەنییە و پەیوەندى بە مووچەى هێزە ئەمنییەکانەوە نییە.

لە زانیارییەکاندا هاتووە، چاوەڕواندەکرێن هەر ئەمڕۆ لیستى مووچەى فەرمانبەران رابگەییەندرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت.

لە رۆژى 7-7-22024، دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى شەشى هەریەک لە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی کرا.

پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو بڕی 231 ملیارو 605 ملیۆن‌و 531 هه‌زار دینار وه‌ك تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیران(مانگى شه‌ش)ی کەسوکاری شەهیدان ‌و ئەنفالکراوان ‌و زیندانیانی سیاسی ‌و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ‌و خانەنشینانی شارستانی‌ و سەربازیی خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

  • بەهای دۆلار وەکخۆی نامێنێتەوە؛ ئەنجومەنی وزاری ئابووری عێراق پرۆژەیاسای بودجەی پەسەندکرد

  • فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری رۆژانە لە بودجە جێگیرکران

  • کێشەی گەرووی هورمز و هەڕەشەی سزای ئەمریکا؛ کۆمپانیای "سۆمۆ" سزا دەدرێت؟

  • ڕێککەوتنی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی خشتەکان؛ بۆچی سەردانەکەی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا یەکلاکەرەوەیە؟

  • عێراق هەناردەی نەوتی لە گەرووی هورمزەوە گەیاندووەتە دوو ملیۆن بەرمیل

  • بانكه‌ بازرگانییه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى ڕاپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌

  • عێراق رێکارەکان توند دەکاتەوە و هەرێمی کوردستان ناچار بە جێبەجێکردنی سیستەمی نوێی دارایی دەکرێت

  • داتاى خه‌رجی مووچه‌و به‌كاربردنی به‌شێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق

  • شاکاری گواستنەوە یان زیانی دارایی؟ بە بەهای زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل لە کوردستاندا هەن

سەرەکی