2024-08-13 382 جار خوێنراوەتەوە

لە ماوەی 6 مانگدا حکومەت 10 ترلیۆن دینار قەرزی کردووە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئاییندە بۆ توێژینەوە و راوێژی ئابووری ئاشکرایکردووە، لە ماوەی 6 مانگی ڕابردوودا حکومەتی عێراق بڕی 10 ترلیۆن دیناری قەرزکردووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی قەرزی ناوخۆ بە ڕێژەی 11%. 

مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئاییندە بۆ توێژینەوە و راوێژی ئابووری، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، تەنها لە ماوەی 6 مانگدا حکومەت 10 ترلیۆن دیناری قەرزکردووە،  بەمشێوەیە یخوارەوە: 3 ترلیۆن دینار لە بانکە حکومییەکان، 4 ترلیۆن دینار لە بانکە بازرگانییەکان، و 3 تریلیۆن دینار لە فرۆشتنی بۆند، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم قەرزە قەرزی ناوخۆییە و بە ڕێژەی 11% لە ماوەی شەش مانگدا زیاد کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆی گشتی قەرزەکانی ئەو لایەنانە 21 ترلیۆن دینار بووە، کە دەکاتە 17%ی قەبارەی وەبەرهێنانی بانکی بازرگانی و حکومی و 10%ی سەروەت و سامانی بانکەکان پێکدەهێنێت، ئەمە جگە لە پابەندبوونەکانی وەزارەتی دارایی بەرامبەر بە ناوەند بانکی کە بڕی 41 تریلیۆن دینارە، کە دەکاتە 21%ی سەروەت و سامانی بانکی ناوەندی بە واتایەکی تر، نزیکەی 15%ی پارەی کەرتی دارایی وەک قەرز لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا ئامادەیە.

بە گوتەی عوبەیدی، باشتر بوو ئەم پارەیە لە سندوقێکی وەبەرهێناندا وەبەربهێنرێت کە داهات بۆ دەوڵەت دابین بکات، هەروەها قەبارەی داهاتە نانەوتییەکان زیاد بکات و ببێتە گەرەنتی بۆ داهاتووی نەوەکان.

  • ئیرادە داتاى ورد سەبارەت بەداهاتى نانەوتى عێراق بڵاودەكاتەوە

  • عێراق.. بەهۆى نەوتەوە بودجە لەژێر مەترسیدایە

  • عێراق لە روى ئابورییەوە دەبێتە چوارەمین وڵاتى عەرەبى

  • ئەمریکا: ئـێران گەروى هورمز دابخات ئابوری وڵاتەکەی بە یەکجاری لەناو دەبات

  • نرخى بلیتى فرۆكە بۆ لوبنان گران دەبێت

  • كەركوك.. 20 بارهەڵگر گەنمى جوتیاران رەتكرایەوە

  • دواى شەش مانگ لە داخستنى؛ بۆرسەى دیمەشق كرایەوە

  • یەدەگێكى گەورەى نەوت و غاز لە سەڵاحەدین ئاشكرادەكرێت

  • بەرهەمهێنانى نەوتى وڵاتانى ئۆپیك پڵەس زیاد دەكات

سەرەکی