×

سیستمی بەرگریی ئاسمانی
2024-08-15 257 جار خوێنراوەتەوە

گۆڤاری فۆربس: ئەمریکا پلانی هەیە سیستمی بەرگریی ئاسمانی بداتە پێشمەرگە

ناوەندی هەواڵ

گۆڤارێکی ئەمریکى ئاشکرای دەکات، ووڵاتەکەی لە سەرەتایی ئەم مانگە(ئاب/8) تۆپهاوێژی هاویتزەری ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و باس لەوەشدەکات، ئەمریکا پلانی هەیە چەکی بەرگریی ئاسمانی بۆ پێشمەرگە دابین بکات،بەڵام پێناچێت بەغداد بەو هەنگاوەی ئەمریکا ڕازی ببێت.

بەپێی ڕاپۆرتی گۆڤاری فۆربسى ئەمریکى ، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، ڕۆژی 6ی ئابی 2024، تۆپهاوێژی هاوتەرزی ئەمریکییان لە جۆری M119ی 105 ملم پێدراوە.

مارک سترۆ، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، ستایشی ڕادەستکردنی ئەو چەکانەی بە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و وتویەتی"ڕادەستکردنی ئەو چەکانەبە پێشمەرگە ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ دانراوە و دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ بونیاتنانی تواناکانی هێزی پێشمەرگە".

بەگوێرەى یاسایی رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2024، کە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکراوە، بڕگەیەکی تێدایە بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بەڵام پێناچێت حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دەرببڕێت، تا واشنتن چەکی لەو جۆرە بە پێشمەرگە بدات.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی گۆڤاری فۆربس، توانای هێزەکانی پێشمەرگە لە بوارى ئاسمانیدا زۆر لاوازە و تەنها چەند هێلیکۆپتەرێکی بچووکیان هەیە و هیچ فڕۆکەیەکی شەڕکەر و درۆنێکی جەنگییان نییە.

گۆڤارەکە لازاری سەرچاوەکانییەوە ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها دابینکردنی درۆنی چاودێریی یان ئەو درۆنانەی توانای هەڵگرتنی تەقەمەنی بچووکیان هەیە، هاوشێوەی ئەو درۆنانەی لە ئۆکرانیا بەکاردێت، دەتوانایت قەرەبووی ئەو کەم و کوری هێزەکانی پێشمەرگە بکاتەوە.

  • وەزارەتى دارایى: بۆ ساڵى 2024 بەغدا زیاتر لە 10 ترلیۆن دینارى بۆ مووچە ناردووە

  • سلێمانی؛ خاوەنی تانکەرەکانی نەوت، گردبونەتەوە و ڕێگای تانجەرۆیان داخست

  • مەرال بێشتاش: یاساکانی تورکیا لە دژى کورد داڕێژراونەتەوە

  • ڕوانگەی سوری: هاوپەیمانان و هەسەدە ئاستی هەماهەنگیی سەربازییان زیاد دەکەن

  • ڕێگەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ هەولێریش دادەخەین

  • سلێمانی؛ ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە

سەرەکی