2024-09-07 350 جار خوێنراوەتەوە

ساڵح موسلیم: ڕێککەوتنی ئەمنی تورکیا و عێراق بۆ لەناوبردنی کوردە

ناوەندی هەواڵ

ھاوسەرۆکی پەیەدە ڕەخنە لە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان تورکیا و عێراق دەگرێت و دەڵێت، ئەوە پێشێل کردنی سەروەری عێراقە و لە ئایندەدا باشوری کوردستان دەکەوێتە مەترسیەوە.

ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات - پەیەدە ڕایگەیاندووە، ئەو ڕێککەوتنە ئەمنیەی لە 15ـی ئاب، لە نێوان عێراق و دەوڵەتى تورک کرا، ھاوشێوەی ڕێککەوتنی ئەدەنەیە کە لە ساڵی 1998 لە نێوان تورکیا و سووریا ئیمزاکرا و ئەمەش مەترسییە بۆ سەر باشوورى کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ڕێککەوتنە سەروەری عێراق بە تەواوی پیشێل دەکات و شەرعییەت دەدات بە داگیرکاری تورکیا و باشووری کوردستانیش دەخاتە مەترسییەوە لە ئایندەدا.

باسى لەوەشکردووە، ئەو ڕیکەوتنە ئەمنیە گۆڕانکاری دیمۆگرافی درووست دەکات، چونکە لەسەر بنەمای لەناوبردنی میللەتی کورد دارێژراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ستراتیجیەتی نوێی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، تورکیا ئامانجی لەناوبردنی ھەموو کوردە و پێویستە دەستبەجێ گەل و لایەنەکانی کوردستان یەک ھەڵوێستیان ھەبێت و ئاگاداری ئەو پیلان و ڕێککەوتنانە بن.

لە ڕۆژى 15ـی ئابى ئەمساڵ دەوڵەتى تورک و عێراق و پەدەکە ڕێکەوتنێکى 10 خاڵیان واژۆکرد، بە وتەى چاودێرانی سیاسی ڕێککەوتنەکە بۆ دژایەتى گەلى کورد و داگیرکردنى خاکى باشوورى کوردستانە و ئامانجی دیکەی لە پشتەوە نیە.

لە دوای ئەنجامدانى ئەو ڕێککەوتنە لە ماوەی كەمتر لە مانگێكدا فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك "نۆ" هاوڵاتیی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسی شەهید كرد، كە لە 23ـی ئاب لە نزیك شارۆچكەی سەیدسادق دوو ڕۆژنامەنووسی شەهید كرد، ڕۆژی 3ـی ئەم مانگە هاوڵاتییەكی لە سیدەكان شەهید کرد، لە 4ـی ئەم مانگەدا لە ڕێگای خەلەكان سێ هاوڵاتیی دیكەی شەهید كرد، دواین جاریش ڕۆژی 5-9-2024 بوو کە سێ هاوڵاتی دیكەی هەرێم لە شارباژێڕ شەهید كران.

  • چۆن دەزگای هەواڵگری مۆساد دزەی کردە ناو ئێران و سیستمە بەرگریییەکانی لەناو برد؟

  • ئێران وەڵامی ‌هێرشەکانی ئیسرائیلی دایەوە و سەدان موشەک و درۆنی ئاڕاستەکرد

  • واشنتۆن پۆست: ئەو موشەکانەی ئەمڕۆ هێرشەکەی پێ ئەنجامدرا چەند مانگێک لەمەوپێش ئاودیوی ئێران کراوە .

  • پانۆراماى پێشهاتە سەربازییەكانى نێوان ئێران و ئیسرائیل

  • هەپەگە لە ڕاگەیاندراوێکدا "تورکیا بەچەکی قورس و قەدەغەکراو و درۆن هێرش دەکاتە سەر گەریلا"

  • ئەندامێکی هاوپەیمانی ئەنبار " ڕۆژانە سەدان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ ئاودیوی تورکیا دەکرێت و داهاتەکەشی بنەماڵەیەک دەستی بەسەردا دەگرێت "

  • سەرەڕای نەبوونی متمانەی بانکی لە کۆتایی ئەم مانگەوە عێراق پاردەدانی کاش قەدەغە دەکات

  • دۆخی ئێستای عێراق لە ئارامی پێش گەردەلول دەچێت

  • ئیلۆن ماسک "ئێکس چات" وەک ڕکابەرێکی واتس ئەپ و تێلیگرام بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرەکی