×

2024-09-07 298 جار خوێنراوەتەوە

ئاگاداریەک لە شارەوانی سلێمانیەوە

ناوەندی هەواڵ

سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ئاشکرایکردووە، تەنیا دوو ڕۆژ مۆڵەت هەیە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە و لە دەرەوەی وڵاتن، بۆ ئەوەی سوودمەندبن لە وەرگرتنی زەوی.

ئاوات عەزیز، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانییەکانی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژانامەوانیدا ڕایگەیاندووە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی دوایین مۆڵەت دەدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە و لە دەرەوەی وڵاتن و خزمەتی 8 ساڵیان هەیە سەردانی شارەوانی بکەن. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو فەرمانبەرانە پێویستە لە ماوەی 2 دوو رۆژدا، واتا یەکشەممە و دووشەممە، خۆیان یاخود کەسێک بنێرن کە وەکالەتی گشتی یاخود تایبەتی ئەو فەرمانبەرەی هەبێت، بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامەی وەرگرتنی زەوی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە وەکیلی فەرمانبەر ئەم پێداویستیانەی پێبێت، کارتی زانیاری، کارتی نیشتمانی خۆی، کارتی هاوسەر و منداڵ.

بەگوێرەی ئاماری شارەوانییەکانی سلێمانی، 32 هەزار فەرمانبەری سلێمانی لە وەرگرتنی زەوی سوومەند دەبن، ئەو فەرمانبەرانە دابەشی سێ شارەوانی ناوەوەی سلێمانی و 45 شارەوانی دەوروبەری پارێزگای سلێمانی، دەبن.

  • مەرال بێشتاش: یاساکانی تورکیا لە دژى کورد داڕێژراونەتەوە

  • ڕوانگەی سوری: هاوپەیمانان و هەسەدە ئاستی هەماهەنگیی سەربازییان زیاد دەکەن

  • ڕێگەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ هەولێریش دادەخەین

  • سلێمانی؛ ئاماری تووشبوانی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2024 بڵاوکرایەوە

  • وەزارەتی دارایی: لەكاتی خانەنشینكردندا پلەیەكی بەرزتر دەدرێتە پێشمەرگە

  • هادی عامری: بەمزووانە کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەکرێت

  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و نوێنەری مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە

  • شاندێکی کۆنگرەى نەتەوەیی کورد سەردانی میدیای "ئیرادە"یان کرد

  • دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی ڕێگای سەرەکی ئیدارەی ڕاپەڕین - سلێمانی داخرا

سەرەکی