×

2024-09-08 105 جار خوێنراوەتەوە

حوسییەکان خستنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى ئەمریکایان راگەیاند

ناوەندی هەواڵ

حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییان لە ئاسمانی پارێزگای مەئرەب خستووەتە خوارەوە لە جۆری MQ-9، کە نرخێکی خەیاڵی هەیە.

یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازی حوسییەکان لە یەمەن ڕایگەیاندووە، گرووپی یەمەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی"9 MQ" یان خستووەتە خوارەوە کە نرخەکەی 30 ملیۆن دۆلارە، لەکاتێکدا لە ئاسمانی پارێزگای مەئرەب چالاکیی دوژمنکارانەی ئەنجامدەدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە هەشتەمین فڕۆکەی ئەم جۆرەیە کە گروپە چەکدارەکە سەرکەوتوو بووە لە خستنەخوارەوە.

حوسییەکانی یەمەن، لە تشرینی دووەمی 2023وە لە دەریای سووردا بەردەوام هێرش دەکەنە سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکان یان ئەوانەی بەرەو ئیسرائیل دەڕۆن، ئەوەش وەک بۆ پشتیوانی لە غەززە و گەلی فەلەستین.

حوسییەکان زیاتر لە 70 هێرشیان ئەنجامداوە، لەو ماوەیەدا دوو کەشتییان نوقم کردوە و دەستیان بەسەر یەکێکدا گرتووە.

لە بەرامبەریدا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هێزێکی سەربازییان پێکهێنا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشەکانی حوسییەکان، بە فڕۆکە چەندین هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی یەمەن، لەکاتێکدا سوپای ئەمریکا ناوبەناو ئەرکە سەربازییەکانی لە ناوچەکە ئەنجام دەدات.

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

  • نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى جیهانى لە پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى لە غەززە راگەیاند

  • بۆ یەکەمجار موشەکی حوسییەکان دەگاتە ناوەڕاستی ئیسرائیل

  • لە ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی مانگرتنی سەرتاسەری بەڕێوەچوو

سەرەکی