×

2024-09-15 57 جار خوێنراوەتەوە

لە ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی مانگرتنی سەرتاسەری بەڕێوەچوو

لە دوەمین ساڵیادى گیانلەدەستدانى ژینا ئەمینی لە شارەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان مانگرتنى سەرتاسەرییان راگەیان و لە بەشێک لە زیندانەکانیش ژنە زیندانیی کراوەکان درووشمی “ژن ژیان ئازادیی”یان وتەوە.

لە 13ی ئەیلوولی ساڵی 2022دا، لە تارانی پایتەختی ئێران کچێکی تەمەن 22 ساڵ بە ناوی مەهسا (ژینا) ئەمینی، دوای دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسی ئیرشادوە و تێکچوونی باری تەندروستیی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و لە 16ی هەمان مانگدا گیانی لەدەستدا.

ئەوەش ناڕەزایی بەرفراوانی لە سەرانسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لێکەوتەوە کە بە شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” ناسراوە، درووشمەکەش یەکەم جار لە کاتی ناشتنی ژینا ئەمینی وترایەوە. بە هۆیەوە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە سەدان چالاکوان و هاوڵاتیی مەدەنیی دەستبەسەرکران و بە دەیانیش لەسێدارەدراون و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە.

ئەمڕۆش لە دووهەمین ئەو ساڵیادەدا  لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چەند گرتەیەکى ڤیدیۆى بڵاوکرایەوە و تیتیدا دەرکەوتن شارەکانی سەقز و چەندین شاری دیکەی نزیک، بە نیشانەی پشتیوانی لە خواستی مانگرتن، دوکان و بازارەکانیان داخستووە.

هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیش، بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی، لە ناوچە هەستیارەکان جێگیر کران و ڕێگەکانی چوون بۆ گۆڕستانی ئایچی لە سەقز کە شوێنی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی و قوربانیانی دیکەی خۆپیشدانەکانی دوو ساڵی ڕابردوو بوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

 

  • ژمارەى کوژراو و بریندارانی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ئاشکراکرا

  • حیزبوڵاى لوبنان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

  • نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى جیهانى لە پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى لە غەززە راگەیاند

سەرەکی