×

2024-09-08 79 جار خوێنراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 76 ساڵە ئیسرائیل سیاسه‌تی برسیكردنی دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پەیڕەودەکات

ناوەندی هەواڵ

بڕیاردەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خۆراك ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل دەیەوێت بە ئەنجامدانی برسیکردنی خەڵکی غەززە قێزەوەنترین جۆرەکانی تاوانی مرۆڤایه‌تی ئەنجام بدات.

مایكڵ فه‌خری، بڕیارده‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ مافی خۆراك، له‌ ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، لەدوای دەسیپێکردنی شەڕ لە 7ـی ئۆکتۆبەر، ئیسرائیل دەستی کردووە بە هەڵمەتی برسیکردنی خەڵکی غەززە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا قه‌واره‌ی زایۆنی ڕێگه‌ به‌ گه‌یشتنی خۆراك بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌ نادات، و زۆربه‌ی یارمه‌تییه‌ سنوورداره‌كانیش بۆ باشوور و ناوه‌ڕاستی كه‌رته‌كه‌ چووه‌، نه‌ك بۆ باكوور، لەبەر ئەوەشە زۆربەی‌ خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ ناچاری له‌ به‌شی باكوور ئاواره‌ بوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەدرێژای 76 ساڵی ڕابردوو ئیسڕائیل هەمیشە سیاسه‌تی برسیكردنی دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌كاردێنێت، و چه‌ندین ڕێگا و ته‌كنیكی به‌كار هێناوه‌.

بەرپرسانی ڕێکخراوەکە‌ قه‌واره‌ی زایۆنی به‌كارهێنانی یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان وه‌ك چه‌كی سیاسی، سه‌ربازی بۆ زیانگه‌یاندن و كوشتنی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له‌ غه‌ززه‌، تۆمه‌تبار ده‌كات. 

لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە تا مانگی 12ی 2023، فەلەستینییەکانی غەززە 80%ـی ئە کەسانەیان پێک هێناوە کە لە جیهاندا به‌ده‌ست قاتوقڕی و برسێتی زۆره‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

  • نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى جیهانى لە پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى لە غەززە راگەیاند

  • بۆ یەکەمجار موشەکی حوسییەکان دەگاتە ناوەڕاستی ئیسرائیل

  • لە ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی مانگرتنی سەرتاسەری بەڕێوەچوو

سەرەکی