×

2024-09-09 75 جار خوێنراوەتەوە

لاڤرۆڤ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕی سەرتاسەریدایە

ناوەندی هەواڵ

لاڤرۆڤ، لە کۆبونەوەیەکدا هۆشداریداوە لەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لێواری شەڕێکی گەورەی ناوچەییدایە، دەیانەوێت ڕیگری لەم کارە بکرێت.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە میانی کۆبوونەوەی وەزاری دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو و ڕووسیا ڕایگەیاند: "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جارێکی دیکە لە لێواری شەڕێکی گەورەی ناوچەییدایە، و ئەوە بەرپرسیارێتی هاوبەشی ئێمەیە کە ڕێگری لەوە بکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد: "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەرکەوتوو نەبوو لە ڕاگرتنی شەڕی کەرتی غەززە، بەداخەوە بووە هۆی تێکچوونی دۆخی سەربازی - سیاسی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت لە سنوورەکانی لوبنان، ئیسرائیل تا دەریای سوور، لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل و ئێران گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار".

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەمریکا هۆکاری سەرەکیە و بەربەست دروست دەکات بۆ هەموو بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بەمەبەستی ئاگربەست لە غەززە.

جەختی لە وەشکردووەتەوە، ڕووسیا و ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی لەسەر بنەمای بڕیارنامەی دروستی نێودەوڵەتی.

لاڤرۆڤ، لە کۆتایدا دەڵێت: "کارنەکردن بۆ یەکلاکردنەوەی هەموو کێشەکانی ناوچەکە دەبێتە هۆی شەڕێکی سەرتاسەری".

لە دوای هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023ـی بزووتنەوەی حەماسەوە، ئیسرائیل هێرشێکی کاولکاریی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە و تا ئێستا زیاتر لە 40 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە دەیان هەزاری دیکەش برینداربوون، لە ئێستادا زۆربەی وڵاتان هۆشداری دەدەن لە گەورەبونی جەنگەکە بۆ سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و هەندێک وڵات ئاماژە بۆ هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی سێیەم دەکەن.

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

  • نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى جیهانى لە پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى لە غەززە راگەیاند

  • بۆ یەکەمجار موشەکی حوسییەکان دەگاتە ناوەڕاستی ئیسرائیل

  • لە ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی مانگرتنی سەرتاسەری بەڕێوەچوو

سەرەکی