×

دیبەیتى کامالا هاریس و دۆناڵد ترەمپ.فۆتۆ: AP
2024-09-11 83 جار خوێنراوەتەوە

یەکەم دیبەیتی نێوان ترەمپ و ھاریس بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵ

یەکەم دیبەیتى نێوان کامالا هاریس، بەربژێرى دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ، بەربژێرى کۆمارییەکان دەستیپێکرد و لە سەرەتاى دیبەیتەکەدا بەربژێرى دیموکراتەکان ترەمپى بە درۆزن ناوبرد و ترەمپیش ڕایگەیاند "پێویستە ئەمانە لە دەسەڵات دووربخرێتەوە.

دیبەیتەکە بەبێ ناوبڕ 90 خولەکی خایاند و لە شاری فیلادلفیا لە ویلایەتی پەنسلڤانیا بەڕێوەچوو. 

سەبارەت بە رەوشی ئابوری، ھاریس وتی پلانێکی ئابوری ھەیە بۆ کەمکردنەوەی باج بۆ چینی مامناوەند، بەڵام ترەمپ وتی ھاریس بەرنامەی ئابوری بایدن دووبارە دەکاتەوە.

کامالا هاریس وتیشى، دۆناڵد ترەمپ خراپترین ئابوریى و بێکاریى لە دواى خۆى جێهێشت، ئەوەى کردوویانە چاککردنەوەى ئەو پشێوییەیە کە ترەمپ دروستى کردووە، ئەوانەى ترەمپ دەیڵێت تەنیا کۆمەڵێک درۆن.

سەبارەت بە پرسە نێودەوڵەتییەکان، ھاریس وتی بەھۆی پشتیوانی ئەمریکاوە ئۆکراین وەک وڵاتێکی سەربەخۆ ماوەتەوە، بەڵام ترەمپ ھاریس و بایدنی تۆمەتبار کرد کە سیاسەتێکی نابەرپرسیارانەیان بەرامبەر بە روسیا ھەیە.

لەسەر جەنگی غەززەش، ھاریس پشتیوانی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت دەربڕی، بەڵام ترەمپ وەڵامێکی ڕوونی نەدایەوە و تەنھا وتی ھاریس و دیموکراتەکان ڕقیان لە ئیسرائیلە و ئەگەر ھاریس ببێتە سەرۆک ئیسرائیل نامێنێت. 

هاوکات، ترەمپ باسى لەوەکرد کە ئەوەى کردوویانە گرنگى بۆ ئەمریکا هەبووە، ملیارەها دۆلاریان لە چین و وڵاتانى دیکەوە گەڕاندووەتەوە بۆ ئەمریکا، ئەوەى ئەو کردوویەتى لە هیچ شوێنێکى دیکە نەکراوە.

ترەمپ لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا گوتى، لەسەر دەستى دیموکراتەکان ملیۆنان کەس روویان لە ئەمریکا کردووە، هاتوون و دەرفەتى کار وەردەگرن و ئەمەش کاریگەریى لەسەر ئەمریکییەکان دروستکردووە، چەندین تەلار و شوێنیان داگیرکردووە و بە توندوتیژى مامەڵ لەگەڵ خەڵک دەکەن، بەرزترین ئاستى توندوتیژى لە ئەمریکا هەیە و پێویستە ئەمانە لە دەسەڵات دوور بخرێنەوە.

دواتر کامالا هاریس ئاماژەى بەوەکرد، ترەمپ هیچ پلانێکی بۆ ئەمریکییەکان نییە و تەنیا دەیەوێت باج زیادبکات و هەڵاوسان زیاد دەکات، ئیدارەی ترەمپ دۆخی بازرگانی ئەمریکای تێکدا و  ڕێگەیدا چینی بەهێزکرد، ئێوە گوێتان لە ژمارەیەک درۆ دەبێت لە ترەمپەوە و هیچ ڕوونکردنەوەیەک نادات.

لاى خۆشیەوە ترەمپ گوتى، من توانیم لە کاتی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کاری باش بکەم و رێگە لە تەشەنەسەندنی بگرین، پلانە ئابووریەکەی من نابێت هۆی بەرزبوونەوەی نرخ و بەڵکو بە پێچەوانەوە دەتوانێت دەیان ملیار دۆلار بۆ ئەمریکا بگەڕێنێتەوە.

هەر لە درێژەى دیبەیتەکەدا کامالا هاریس، بەربژێرى دیموکراتەکان باسى لەوەکرد، کشانەوە لە ئەفغانستان بڕیارێکی باش بوو بەڵام پلانی جێبەجێکردنەکەی کارەساتبار بوو، لەبارەى شەڕى ئۆکرانیاوە گوتى "پوتن چەکی ئەتۆمیی لەبەردەستدایە و رۆژێک دێت بەکاریبهێنێت، پەیوەندیی باشم لەگەڵ پوتن هەیە و دەزانم ئەوان رێز لە ئیدارەی بایدن ناگرن".

هەر لەبارەى هەڵبژارنى 2020ى سەرۆکایەتى ئەمریکا کە تێیدا ترەمپ شکستیهێنا دووبارە ببێتەوە بە سەرۆکى ئەمریکا ترەمپ گوتى، هەموو راپۆرتەکان ئاماژەبەوەدەدەن لە هەڵبژاردنەکانی 2020دا ساختەکاریی کراوە، لەبەرامبەردا هاریس باسى لەوەکرد، لە هەڵبژاردنەکانی 2020ـدا 80 ملیۆن ئەمریکی ترەمپیان رەتکردەوە.

دوای دیبەیتەکە، ترەمپ ڕایگەیاند، باشترین دیبەیتی ئەنجامداوە، ھەڵمەتی بانگەشەی ترەمپیش پێشکەشکارانیان تۆمەتبار کرد بە لایەنگری ھاریس. 

ھەڵمەتی بانگەشەی ھاریسیش ڕایانگەیاند، ھاریس کۆنترۆڵی دیبەیتەکەی کردووە و ئەمریکییەکان دەزانن کێ ھەڵبژێرن. 

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

  • نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى جیهانى لە پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى لە غەززە راگەیاند

  • بۆ یەکەمجار موشەکی حوسییەکان دەگاتە ناوەڕاستی ئیسرائیل

  • لە ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی مانگرتنی سەرتاسەری بەڕێوەچوو

سەرەکی