×

2024-09-12 244 جار خوێنراوەتەوە

ئێران هاوڵاتییەکى دیکەى کوردى لە سێدارەدا

ناوەندی هەواڵ

دواى دەساڵ لە زیندانیکردنى ئێران هاوڵاتییەکى دیکەى کوردی بە ناوی ناوی “سەجاد بەندەگی” خەڵکی هەرسین لەسێدارەدا.

بەپێى ئامارەکان تەنها لە مانگى ئابى ئەمساڵ زیاتر لە 90 هاوڵاتیی لەسێدارە دراون، کە لە 21%ی ئەوانە کورد بوون، ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی تەمووزی ڕابردوو زیادی کردووە، کە 55 هاوڵاتیی لەسێدارە درابوون.

میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویان کردەوە، دوێنێ ڕژێمی ئێران هاوڵاتییەکی کوردی بە ناوی “سەجاد بەندەگی”  تەمەن 37 ساڵان و خەڵکی هەرسینی سەر بە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  لە زیندانیی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارەدا.

لە زانیارییەکانى ئەو میدیایانەدا هاتووە، سزای سێدارەی ئەو هاوڵاتییە چەند کاتژمێرێک دوای گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانیی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کراوە، بەندەگى 10 ساڵ پێش ئێستا دەستگیرکرابوو لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
 

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

  • نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى جیهانى لە پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى لە غەززە راگەیاند

  • بۆ یەکەمجار موشەکی حوسییەکان دەگاتە ناوەڕاستی ئیسرائیل

  • لە ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی مانگرتنی سەرتاسەری بەڕێوەچوو

سەرەکی