×

2024-09-14 71 جار خوێنراوەتەوە

رێککەوتنێکى نوێ بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

رۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکى لە نوێترین ڕاپۆرتى خۆیدا بڵاویکردووتەوە، حکومەتی عێراق ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا دەکات بۆ ئەوەی تاوەکوو ساڵی 2026 زۆربەی هێزەکانی بکێشێتەوە.

سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق ئاشکرای کردووە، بەغدا و واشنتن گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی ڕیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی هێزەکانی ئەمەریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق کە 10 ساڵ لەمەوبەر بۆ شەڕ دژی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سووریا دامەزراوە و نزیکەی دوو هەزار و 500 سەربازی ئەمەریکی لە عێراق جێگیر کراون.

بە وتەی وەزیری بەرگری عێراق، قۆناغی یەکەم ئەم ساڵ دەست پێ دەکات و تاوەکوو ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت و قۆناغی دووەمیش لە ساڵی 2026 کۆتایی دێت.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاوی کردووەتەوە، حکوومەتی عێراق عێراق ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا دەکات بۆ ئەوەی تاوەکوو ساڵی 2026 زۆربەی هێزەکانی بکێشێتەوە، بەڵام هێزێکی بچووکی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە بۆ پارێزگاریی هەرێمەکە لە هەڕەشە و هێرشی گرووپە میلیشیاکان.

لە زانیارییەکانى ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی بەرپرسانی ئەمەریکی و عێراقی گفتوگۆیان لەسەر کردووە و لەم هەفتەیەدا چەند وردەکارییەکی ڕێککەوتنەکەیان ئاشکرا کراوە، لە دوو ساڵی داهاتوودا ئەمەریکا زۆربەی هێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە، بەڵام هێزێکی بچووکی لە هەرێمی کوردستان بەجێ دەهێڵێت.

بەوتەى بەرپرسانى باڵاى سەربازى عێراقیش بڕیارە هێزێکی بچووکی سەربازانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە و ئەرکیان زامنکردنی ئاسایشی هەرێمەکە دەبێت لە دژی هێرش و هەڕەشەی گرووپە میلیشیاکان کە لە ناوچەکانی دیکەی عێراق دەسەڵاتێکی فراوانیان هەیە.

پێشتریش دەنگۆى ئەوە بڵاوکرایەوەن عێراق و ئەمریكا لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیماننان لێكگەیشتنیان كردووە، رێككەوتنەكەش تەنها راگەیاندنی ماوە، كە لەمانگی ئەیلولی ساڵی (2025) دەستپێدەكات و لەكۆتایی ساڵی (2026) پرۆسەی كشانەوە كۆتایی دێت.

 

  • حیزبوڵاى لوبنان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات

  • نوێترین ئاماری کوژران و بریندارانی هێرشەئەلیکترۆنییەکەی سەر لوبنان ڕاگەیەندرا

  • کارەساتەکەی حزبوڵا، قۆناغی مەترسیدار لە تەکنەلۆجیای جەنگی

  • لوبنان؛ بەهۆى تەقینەوەى ئامێرى بێتەل سەدان چەکداری حیزبوڵا برینداربوون

  • وەرگەڕانى پاسێک 51 قوربانى لێکەوتەوە

  • زێلێنسکی گومانی لە لێدوانەکانی ترەمپ هەیە

  • سەرۆکی ئێران سەردانی ئەمریکا دەکات

  • نەتەوە یەکگرتووەکان شکستى جیهانى لە پاراستنى هاوڵاتیانى مەدەنى لە غەززە راگەیاند

  • بۆ یەکەمجار موشەکی حوسییەکان دەگاتە ناوەڕاستی ئیسرائیل

سەرەکی