2024-10-31 257 جار خوێنراوەتەوە

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد

ناوەندی هەواڵ

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 195 پەرلەمانتار، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەستیپێکرد، ئەوەش دوای نزیکەی ساڵێکە لە لەکارلادانی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان.
 
"کارنامەی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق تەنها یەک بڕگەی تێدایە، ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانە."
 
ئەوە، 16یەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقە لەم خولەیدا و بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی بەڕێوەدەچێت، وەک فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە.
 
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان دەڵێت چوار کەس بەربژێرن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کە پێکدێن لە "سالم عیساوی، مەحموود مەشهەدانی، تەڵاڵ زەوبەعی و عامر عەبدولجەبار".
 
پێشبینی دەکرێت مەحموود مەشهەدانی بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت،کە لەلایەن هاوپەیمانیی سیادەی سوننەکانەوە پشتیوانی دەکرێت بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.
 
لەدوای لەکارلادانی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمان، ماوەی نزیکەی ساڵێکە پۆستەکە بە بەتاڵی ماوەتەوە.
 
ئەمە سێیەم دانیشتنە لە ماوەی نزیکەی ساڵێکی رابردوودا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بکرێت، دوای ئەوەی دوو کۆبوونەوەی دیکە شکستیان هێنا.
 
مەحموود مەشهەدانی، کاندیدی هاوپەیمانی عەزم وسالم عیساوی، بەربژێری سەربەخۆ، دوو ڕکابەری سەرەکین لەسەر پۆستەکە.
 
فراکسیۆنە کوردستانییەکان و هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان، پشتیوانی لە مەشهدانی دەکەن، بۆ بەدەستهێنانی ئەو پشتیوانییەش، ئەمڕۆ مەشهەدانی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبووەتەوە.
 
14ی تشرینی دووەمی ساڵی پار، بە تۆمەتی گەندەڵی و ساختەکردنی واژۆی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتار لەیس دلێمی، دادگەی باڵای عێراق ئەندامیێتی حەلبووسی هەڵوەشاندنەوە.
 
لە دوای ساڵی 2003ەوە، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی فیدراڵیی عێراق بە سوننە، پۆستی سەرۆککۆمار بە کورد و سەرۆکوەزیرانیش بە شیعە دراوە.

  • عێراق؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و کوژرا و بریندارى لێکەوتەوە

  • وادەی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت

  • كۆگایەكی داعش لە بەغداد تەقییەوە و كوژراو و بریندار هەیە

  • په‌رله‌مانى عێراق ئیفاد ڕاده‌گرێت

  • عێراق و بەریتانیا بە بەهای نزیکەی 15 ملیار دۆلار گرێبەستی بازرگانیان واژۆکرد

  • پەرلەمانی عێراق كۆتایی بە پشووی زستانە هێنا

  • سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە تاران

  • ئامانجى سەردانەکەى سودانى بۆ تاران ئاشکرادەکرێت

  • سوودانی: هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە چاكسازییمان بەسەردا بسەپێنێت

سەرەکی