×

2024-11-02 184 جار خوێنراوەتەوە

هێرشی درۆنی لە عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل زیادیکردووە

ناوەندی هەواڵ

هێرشى درۆنى لە عێراقەوە  بۆسەر ئیسرائیل زیادیاکردووە، بەرپرسانى ئەمریکاش دەڵێن، پێدەچێت ئیسرائیل وەڵامی راستەوخۆی ئەو هێرشانە بداتەوە.

لەماوەی هەفتەی رابردوودا، لە عێراقەوە هەشت هێرشی درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدراوە و بەرەی مقاوەمەی ئیسلامییش بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە دەربڕیوە. 

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس لەزارى بەرپرسانى باڵای ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، لە چەند هەفتەی رابردوودا، رۆژانە لانیکەم پێنج هێرشی درۆنی لە عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدراوە، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ناچاربوون بەشێک لەو درۆنانە بخەنە خوارەوە پێش ئەوەی بگەنە خاکی ئیسرائیل.

بەوتەى بەرپرسانى ئەمریکا هێرشەکان لەلایەن "گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە" ئەنجامدەدرێن و پێدەچێت سوپای ئیسرائیل وەڵامیان بداتەوە.

ئه‌مڕۆ شەممە2-11-2024،  بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق بەیاننامەیەکى بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژەى بەوەداوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشمانکرده‌وه‌سه‌ر باکوری ئیسرائیل لەوەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە ئیسرائیل لەدژی خەڵکی مەدەنی بەرامبەر بەمنداڵ، ژنان‌ و بەساڵاچوان دەیکات.


  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

  • عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

سەرەکی