×

2024-11-03 142 جار خوێنراوەتەوە

تۆمەتی سپیكردنەوەی پارە دەدرێتە پاڵ حزبەكەی حەلبوسی

ناوەندی هەواڵ

سەرچاوەیەكی ئەمنیی لە پارێزگای ئەنبار ئاشكرایكرد، سێ كەس بە تۆمەتی سپیكردنەوەی پارە لە بەغداد دەستگیركراون كە ئەندامی حزبی تەقەدومن، ئەو حزبەی حەلبوسی دایمەزراند و دواتر پێی گەیشتە سەرۆكی پەرلەمان بەڵام لەو پۆستەش دوورخرایەوە.

پێگەی "مەعلومە" بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكی ئەمنیی بڵاویكردەوە: لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەكاندا لەبەغداد سێ كەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە سپیكردنەوەی پارە دەستگیركراون، ئەو كەسانە لە فەلوجە هەڵاتوون و لە ناوچەی سەیدیەی بەغداد دەستگیركراون".

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە "ئەو كەسانە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەچەند تۆمەتێكی جیاجیا، لەوانەش سپیكردنەوەی پارە و فرۆشتنی زەوی بەشێوەیەكی ساختە و وەرگرتنی بەرتیل، هەرسێ كەسەكەش ئەندامی حزبی تەقەدوم بوون و ئەو پارانەیان بۆ دەرەوەی وڵات ناردووە".

"لیژنەیەكی دەستەی دەستپاكی عێراق دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە لەوبارەیەوە و بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت كە چەند كەسی دیكە پەیوەندییان بەو تۆڕەوە هەیە".

حزبی تەقەدوم لەلایەن محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دامەزرێنراوە.رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی پێهێنا، ئەویش لەسەر سكالایەكی لەیس دلێمی پەرلەمانی فراكسیۆنەكەی خۆی، كە تۆمەتباری كردبوو بە ساختەكاریی، دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی حەلبوسی كورسی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەجێهێشت.

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

  • عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

سەرەکی