×

2024-11-09 187 جار خوێنراوەتەوە

نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران

ناوەندی هەواڵ

سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ئاشکرای کرد، شاندی وەزارەتی دارایی لە حکومەتی هەرێم لە بەغدان و بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا، بەپێی زانیارییەکانیش لە ماوەی دوو رۆژدا بەغدا بەشی یەکەمی مووچەی مانگی 10 ی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم دەکات.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەک بە ئاژانسی بەغداد ئەلیەومی ڕاگەیاندووە، شاندێکی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و گفتوگۆکانی شاندەکە لەگەڵ دیوانی وردبینی لە وەزارەتی دارایی سەبارەت بە مووچەی مانگی 10ی هەرێم بەردەوامن.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، بڕی ئەو پارەیەی حکومەتی هەرێم داوای دەکات بۆ مووچە زیادی کردووە و هەر ئەوەش هۆکار بووە بۆ دواکەوتنی مووچە لە بەغداوە، بەدەر لەوەش کێشە لە ناردنی بڕی دیاریکراوی داهاتی ناوخۆ و دەروازە سنوورییەکان هۆکارێکی دیکەی دواکەوتنی مووچە بوون.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد: لە ماوەی دوو رۆژدا بەغدا چەردەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی هەرێم دەکات کە بڕەکەی زیاتر لە 500 ملیار دینارە.

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

  • نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

سەرەکی