×

2024-11-11 361 جار خوێنراوەتەوە

وادەى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینى پێشمەرگە راگەیەندرا

ناوەندی هەواڵ

جێگری سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی خانەنشینان رایگەیاند،  لە مانگی یەکی ساڵی 2025 مووچەی هەزاران خانەنشین زیاد دەبێت و جیاوازیی مووچەشیان بۆ خەرج دەکرێتەوە.

بڕیاربوو بۆ مووچەى مانگى حەوت بە هاوتاکراوى مووچەى خانەنشینانى هێزەکانى 70ى پێشمەرگە دابەشبکرێت، بەڵام لە هەولێر کێشە بۆ مووچەکانیان دروستکرا و تا ئێستا مووچەکانیان هاوتا نەکراوە.

ئیسماعیل موخڵیس، جێگری سەرۆكی لقی هەولێری كۆمەڵەی خانەنشینان رایگەیاند، دوێنێ بۆ پرسی ئەو خانەنشینانەی پێش ساڵی 2014 خانەنشین کراون و مووچەیان هاوتا نەکراوە، سەردانی فەرمانگەی خانەنشینیمان کرد،

بەڕێوەبەری خانەنشینان پێى راگەیاندین، کە بڕیار دەرچووە مووچەی سەرجىم ئەو خانەنشینانە لە سەرەتاى ساڵى داهاتووەوە هاوتاى خانەنشینانى عێراق دەکرێت و جیاوازیی هاوتاکردنەکەشیان بۆ خەرج دەکرێت.

دەشڵێت، ئەو خانەنشینانەى ساڵانی 2010 و 2011 و پێشتر دەگرێتەوە، کە ژمارەیان بەهەزاران خانەنشینە و  ئەوان لە مانگی یەک مووچەیان هاوتا دەکرێت و جیاوازیی  مووچەی شەش مانگی ئەمساڵیشیان بۆ خەرج دەکرێت.

بەوتەى ئەو بەرپرسە دوای هاوتاکردن، كەمترین مووچەی خانەنشینان لەنێوان 420 بۆ 600 هەزار دینار دەبێت.

 

  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

  • نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

سەرەکی