×

2024-11-11 212 جار خوێنراوەتەوە

فوئاد حسێن بانگهێشتی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

بەهۆى بێدەنگى لە ئاست هێرش و بۆردومانەکانى تورکیا بۆسەر خاکى عێراق، داوای لێپرسینەوە لە وەزیری دەرەوەى عێراق دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستە بانگهێشتی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەکرێت.

ئەحمەد دلێمی ئەندامی هاوپەیمانی سەروەری لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاندووە، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازن، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بکەن بەهۆی شکستهێنانی لە دۆسێیە دەرەکییەکان، بە تایبەتی دەستدرێژییەکانی تورکیا لەسەر خاکی عێراق.

دەشڵێت،  وەزارەتی دەرەوە بەرپرسیارە لەو پێشێلکاریانە، چونکە هیچ هەنگاوێکی نەگرتەبەر و سکاڵایەکی پێشکەش بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نەکرد سەبارەت بە پێشێلکاری و لەشکرکێشی بۆ سەر خاک و ئاسمانی عێراق لەلایەن ئەو وڵاتانەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی “وەزارەتی دەرەوە”. شکستی هێناوە لە بەڕێوەبردنی ئەم دۆسێیانە و هیچ پێشکەوتنێکی بەدەست نەهێناوە لە ڕاگرتنی ئەو کەسانەی کە سەرپێچی کاروباری ناوخۆی عێراق دەکەن.

بەوتەى دلێمى ئەنجوومەنی نوێنەران پێویستە هەنگاوی جددی بنێت چونكە وەزیری دەرەوە و تیمەکەی بەهۆی بێتوانایی لە بەڕێوەبردنی مەلەفی دەرەکی عێراقدا شكستیان هێناوە.

بە پیى ئەو ئامارانەى بڵاوکراونەتەوە تورکیا تا ئێستا لە ناو خاکى عێراقدا 75  بنکەی سەربازیی و ئەمنی نایاسایی هەیە.


  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

  • عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

سەرەکی