×

هێزێکی سەرایا سەلام
2024-11-14 137 جار خوێنراوەتەوە

هێزێكى موقته‌دا سه‌در له‌ دیاله‌ هێرشى ده‌كرێته‌سه‌ر

ناوەندی هەواڵ

دوو ئه‌ندامى هێزه‌كانى "سه‌رایا سه‌لام" باڵى سه‌ربازى ڕه‌وتى سه‌در به‌هۆى بۆردومانكردنى بنكه‌كه‌یان له‌ ڕێگه‌ى مووشه‌كه‌وه‌، له‌ پارێزگاى دیاله‌ى باكورى عێراق برینداربوون.
به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى عێراق، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ له‌ ناحیه‌ى كه‌نعانى سه‌ر به‌ پارێزگاى دیاله‌، باره‌گایه‌كى هێزه‌كانى سه‌رایا سه‌لام له‌ شوێنێكى نزیك له‌ پارێزگاكه‌وه‌ به‌ موشه‌ك هێرشى كراوه‌ته‌سه‌ر، ئه‌و هێزانه‌ى له‌ باره‌گاكه‌شدا بوون به‌ ته‌قه‌ى هه‌ره‌مه‌كى وه‌ڵامى هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌، به‌هۆیه‌وه‌ دوو ئه‌ندامى هێزه‌كه‌ برینداربوون و زیان به‌ر باره‌گاكه‌شیان كه‌وتووه‌.
به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیاله‌ و حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ى نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.

 

  • د.مەحمود عوسمان: زیادکردنی ژمارەی کورسی پەرلەمان هەڵەیەکی گەورەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

  • وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌باره‌ى سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریی ناڕاست ده‌ده‌ن به‌ بژمێره‌كان ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • كەسێك بەبێ هۆكار بەشداری سەرژمێری نەكات لە فەرمانگەكانی حكومەت مامەڵەی بۆ ناكرێت

  • سەرژمێری لە عێراق بە ژمارە

  • وڵاتێکی عەرەبی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت

  • سودانی: باشترین ڕێگەی سەردەمیانەمان بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری گرتووەتە بەر

  • دواى زیاتر له‌ 10 ساڵ عێراق قه‌ره‌بووى به‌شێكى خه‌ڵكى شنگال ده‌كاتەوە

  • ​ژنێكى بیانى تێدایه‌؛ دادگاى عێراق بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ چه‌ند بازرگانێكى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ركرد

  • عەتوان عەتوانی: سەرژمێری بەشەبودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکان دیاریدەکات

سەرەکی