×

2024-11-15 171 جار خوێنراوەتەوە

داهاتی هه‌فته‌یه‌كی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكراده‌كرێت

ناوەندی هەواڵ

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ رۆژی 9ی (تشرینی دوه‌م/11) تا ئه‌مڕۆ بڕی 12 ملیار و 402 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندوه‌ و 85%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردو ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك 12 ملیار و 402 ملیۆن و 226 هه‌زار و 463 دینار بوه‌، به‌جۆرێك كه‌ 85% ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌ و 15%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 10 ملیار و 578 ملیۆن و 582 هه‌زار و 637 دیناری واتا 85%ی داهاته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌ و هه‌روه‌ها ملیارێك و 823 ملیۆن و 531 هه‌زار و 976 دیناری، واتا 15% به‌شێوه‌ی چه‌كه‌.

مه‌ڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه‌ پێكدێن له‌ 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه‌ و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەى پێشوو نزیکەى 4% زیادی کردووە.
بەراورد بە هەفتەی پێشوو، 493 ملیۆن دیناری زیادی کردووە، کە دەکاتە زیاتر لە 4%.

داهاتی مانگی ڕابردووی سنوورەکە زیاتر لە 65 ملیار دینار بووە، ئەم مانگە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 24 ملیار دینارە.


  • بیتکۆین بەرزترین ئاستى تۆمارکرد... نزیکبوەتەوە لە 100 هەزار دۆلار

  • مۆزێک بە 6.2 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

  • گەشتی وەزیر و پشوو؛ هێندەی تر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوادەخات

  • سودانی لێبڕینی مووچەی بۆ هاوكاری فەلەستین ڕاگەیاند

  • ئایا تۆماری بایۆمەتری درێژ دەكرێتەوە؟

  • نرخی بەنزین، غاز و نەوت لەهەرێم بەرزبوونەوە

  • وەزیرى دارایى بۆ خەجکردنى مووچە راسپێردرا

  • ​​دەركەوت هەرێمی كوردستان خۆی هۆكاری نەناردنی مووچەیە لەلایەن بەغداوە

  • نرخی زێڕ گەورەترین دابەزین لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تۆمار دەکات

سەرەکی