2024-11-17 226 جار خوێنراوەتەوە

لە رۆژانی سەرژمێریدا قەدەغەی هاتووچۆ رۆژنامەنووسان ناگرێتەوە

ناوەندی هەواڵ

سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ڕۆژنامەنوسانی هەرێم كە هەڵگری ناسنامەی سەندیکا یاخود دەزگاکانی خۆیانن، قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە.

بڕیارە رۆژانی 20 و 21ـى تشرینى دووەمى 2024، سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت و هەردوو رۆژەکەش هاتوچۆ قەدەغە دەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، بڵاویكردەوە، "بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان ژمارە 777 لە بارەی ڕێنماییەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژانی سەرژمیریی گشتیی دانیشتوان، هەروەها نوسراوی دەستەی ئاماری عێراق، تایبەت بە قەدەغەی هاتوچۆ و لە نوسراوی وەزارەتی پلاندانان (دەستەی باڵای سەرژمێری دانیشتوانی هەرێم)، سەرجەم ڕۆژنامەنوسانی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری ناسنامەی سەندیکا یاخود دەزگاکانی خۆیانن، قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە، تاکو بتوانن ئەرکەکانی خۆیان بکەن".

لە راگەیەندراوەکەدا  داوا لە ڕۆژنامەنوسان دەكات جگە ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی خۆیان لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتوچۆدا، وەك ئەركێكی نیشتیمانی بەشداری سەرژمێری دانیشتوان بكەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، سەرجەم لق و نوسینگەكانی سەندیكا لە سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆكان هەرێم كوردستان ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان لە هەماهەنگیدابن بۆ هاوكاریكردنی پەیامنێران و تیمەكانی راگەیاندن.

 

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

  • پاسێکی عەمرەکاران لەسعودیە وەرگەڕاو قوربانی هەیە

  • سی پی تی: درۆنی توركیا لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و چوار كەس شەهید بوون

  • کۆمسیۆن هۆکارى دابەشنەکردنى پارەى كارمەندانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکات

  • بەهۆی هێرشی درۆنی توركیاوە دوو كەس شەهید بوون

  • زانیاریی لەبارەی ئەو دوو بومەلەرزەیەی لە ڕۆژهەڵات و هەرێمی كوردستان ڕوویاندا

سەرەکی