ئامێری دیاریکردنی گوڕی بومەلەرزە
2025-01-27 103 جار خوێنراوەتەوە

زانیاریی لەبارەی ئەو دوو بومەلەرزەیەی لە ڕۆژهەڵات و هەرێمی كوردستان ڕوویاندا

ناوەندی هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بومەلەرزە دوابەدوای یەك لە سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان روویاندا و یەكێكیان گوڕەكەی نزیكەی پێنج پلەی رێختەر بوو.
بەگوێرەی سەنتەری بومەلەرزەزانی ئەوروپی بومەلەرزەی یەكەم لە كاتژمێر 03:14 روویداوە، گوڕەكەی 3.4 پلە بووە بەپێوەری رێختەر، بومەلەرزەی دووەمیش لە كاتژمێر 04:02 بووە و گوڕەكەی 4.8 پلە بەپێوەری رێختەر بووە، چەقەكەی نێوان شاری كەلار و قەسری شیرین لە رۆژهەڵاتی كوردستان بووە، بەشێك لە دانیشتوانی هەرێمی كوردستان هەستیان پێكردووە.
لەلایەكی دیكەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرەتایی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی كۆماری ئیسلامی ئێران، هێزی بوومەلەرزەكە 5.1 پلەی ڕێختەر بووە و كاتژمێر چواری بەرە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، شارۆچكەی قەسری شیرینی لە پارێزگای كرماشان هەژاندووە.هەروەها ئاماژەی داوە، چەقی بوومەلەرزەكە لە قوڵایی هەشت كیلۆمەتری ناخی زەویی لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو:، شوێنی بوومەلەرزەكە بە دووری 21 كیلۆمەتر لە قەسری شیرین، دووری 22 كیلۆمەتر لە خانەقین و دووری 39 كیلۆمەتر لە سەرپێلی زەهاو تۆمار كراوە.
بومەلەرزەكان هیچ زیانێكی گیانییان نەبووە و لەبارەی زیانە ماددییەكانیش هیچ زانیارییەك بڵاونەكراوەتەوە.

 

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی