ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هەسەدە
2024-11-18 192 جار خوێنراوەتەوە

داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەی ئەنجامدا؛ سێ ئه‌ندامى هه‌سه‌ده‌ برینداربوون

ناوەندی هەواڵ

هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" ڕایگه‌یاند، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ماتۆڕێكى چه‌كدارانى داعش سێ ئه‌ندامى هێزه‌كانیان برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ باشورى حه‌سه‌كه‌ و له‌سه‌ر ڕێگه‌ى شارى ڕه‌قه‌، له‌ ڕێگه‌ى ماتۆڕسكیلێكه‌وه‌ له‌لایه‌ن شانه‌ نوستووه‌كانى داعشه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.
هه‌سه‌ده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌كاتژمێر پێنجى ئێواره‌ى دوێنێ ڕوویداوه‌ و چه‌كدارێكى خۆكوژى داعش ئه‌نجامیداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ ئه‌ندامى هه‌سه‌ده‌ برینداربوون.
چه‌كدارانى داعش ماوه‌یه‌كه‌ جموجوڵه‌كانیان له‌ ڕۆژئاوا و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كانى هه‌رێمى كوردستان زیادیكردووه‌، دوێنێش له‌ سنورى خورماتوو له‌ باشورى كوردستان به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى چێندراوى چه‌كدارانى داعش سێ ئه‌فسه‌رى پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و سێ سه‌ربازى سوپاى عێراقیش برینداربوون.

 

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

  • پاسێکی عەمرەکاران لەسعودیە وەرگەڕاو قوربانی هەیە

  • سی پی تی: درۆنی توركیا لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و چوار كەس شەهید بوون

  • کۆمسیۆن هۆکارى دابەشنەکردنى پارەى كارمەندانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکات

  • بەهۆی هێرشی درۆنی توركیاوە دوو كەس شەهید بوون

  • زانیاریی لەبارەی ئەو دوو بومەلەرزەیەی لە ڕۆژهەڵات و هەرێمی كوردستان ڕوویاندا

سەرەکی