2024-11-19 269 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بانگهێشتی کۆشکی سپی دەکات

ناوەندی هەواڵ

به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان، تیمى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى، بانگهێشتى مه‌زڵوم عه‌بدى‌و ئیلهام ئه‌حمه‌د-یان له‌ڕۆژئاواى كوردستان كردوه‌ بۆ ئاماده‌بون له‌مه‌راسیمى سوێندخواردن‌و ده‌ستبه‌كاربونى تره‌مپدا.

 بەپێی هەواڵێک کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بڵاوکراوەتەوە و تیمی ڕۆژئاوا لە تیوتەری تایبەت بەخۆیاندا ڕایانگەیاندووە، حکومەتە نوێیەکەی دۆناڵد تڕەمپ بۆ 20/ 1/ 2025 و مەڕاسیمی وەرگرتنی دەسەڵات، وەفدێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەڕێوبەری خۆسەری بانگهێشت کردووە. 
ئیلهام ئەحمەد و مەزڵوم عەبدی ئەندامانی سەرەکی وەفدەکەن و ئەمەش دەوڵەتی تورکیای زۆر نیگەران کردووە.

پێشتر ئیلهام ئەحمەد چەندینجار بانگهێشتی بۆنەو مەڕاسیمە سیاسییەکان کراوە، بەڵام بە ڕای چاودێران بانگهێشتکردنی مەزڵوم عەبدی، ئاماژەیەکی دیار و ئاشکرایە کە تڕەمپی ئەمجارە جیاوازە لە تڕەمپی پێشووتر و ئەم دەستپێشخەریانەی نیشانەی ویستی ئەون بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. 

ئەوەی جێگای سەرنجە، نیگەرانی تورکیایە لەم ئاڵوگۆڕ و پێشهاتە سیاسیانەدا، چونکە بەڕای چاودێران هۆکاری پێشنیارکردنی پڕۆژەی ئاشتەوایی لە لایەن ئەردۆغان و باخچەلییەوە بۆ هەمان ئەو هۆکارە نێودەوڵەتییانە دەگەڕێتەوە، کە بە قازانجی گەلی کورد سەریانهەڵداوە.

  • پاسێکی عەمرەکاران لەسعودیە وەرگەڕاو قوربانی هەیە

  • سی پی تی: درۆنی توركیا لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و چوار كەس شەهید بوون

  • کۆمسیۆن هۆکارى دابەشنەکردنى پارەى كارمەندانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکات

  • بەهۆی هێرشی درۆنی توركیاوە دوو كەس شەهید بوون

  • زانیاریی لەبارەی ئەو دوو بومەلەرزەیەی لە ڕۆژهەڵات و هەرێمی كوردستان ڕوویاندا

  • دەزگای ئاسایش بكوژی گەنجەكەی ڕانیەی دەستگیركرد

  • به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ :

  • مامۆستا خانەنشینکراوەکان دەگەڕێنەوە خوێندنگەکانیان

  • سی پی تی ئەمریکی: تورکیا خانووى هاوڵاتیەکى تەقاندەوە

سەرەکی