وێنەی بکوژەکە
2025-01-27 188 جار خوێنراوەتەوە

دەزگای ئاسایش بكوژی گەنجەكەی ڕانیەی دەستگیركرد

ناوەندی هەواڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا بكوژی گەنجەكەی ڕانیەیان دەستگیركرد.
شەوی  25-1-2025 لە گەڕەكی شەهیدانی شاری ڕانیە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند گەنجێكدا كەسێك بەناوی ژیناڵ ئیبراهیم كەریم  لەدایكبووی ساڵی 2004 كوژرا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پاش ڕووداوەكە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەجێ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێكرد و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر بكوژەكەیان بەناوی ( م ، م ، أ ) دەستگیركرد لەگوندی زەنگڵان لەپشدەر كە لەهەوڵی دەربازبونیدا بووە بۆ ئەودیو سنوورەكانی هەرێمی كوردستان.
ئاسایش ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئێستا تۆمەتبار بەماددەی ( 406 ) لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكەی بەردەوامە.

 

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی