2025-01-26 80 جار خوێنراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ :

ناوەندی هەواڵ

تەندروستی هەڵەبجە ڕەتیدەکاتەوە پابەندی ئەو گرێبەستانە بێت کەلەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆیان نێردراوەو دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی پشکنین لەسەر هاووڵاتیان.

د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەسەر بنەمای زانستی بڕیارمان داوە پابەند نەبین بەو گرێبەستانەی بۆمان دیاریکراوە، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی پشکنینی تەندروستی لەسەر هاوڵاتیان، دەڵێت:بۆنمونە لە ئێستادا پشکنینی کیمیایی تەنها بە 290 دینار ئەنجام دەدرێت، بەڵام بڕی 500 دینار لە هاوڵاتیان بۆ پشکنینەکە وەردەگرین، لەو چوارچێوەیەشدا بۆ هەر پشکنینێک 210 دینار دەخەینە ناو داهاتی حکومەتەوە، بەڵام ئەگەر بەپێی ئەو گرێبەستانەی وەزارەتی تەندروستی بێت، ئەو پشکنینە نرخەکەی دەبێتە 2 هەزار و 910 دینار".

وتیشی"بەهیچ شێوەیەک پابەند نابین بەو گرێبەستانەوە چونکە نرخەکان لەسەر هاوڵاتیان 10 هێندە بەرزدەبنەوە، ئەو کۆمپانیایەشی لە ڕابردوودا ئامێرەکانی پشکنینی بۆ دابین کردوین هیچ کێشەیەکمان لەگەڵیدا نییە و بەکەمترین نرخ پشکنینەکان ئەنجام دەدەین".

پێشتر د. رەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم باسی لەوەکردبووکە "ئەو گرێبەستەی لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و كۆمپانیایەكدا بۆ دابینكردنی ئامێری تاقیگەی نەخۆشخانە حكومییەكان كراوە قۆرخكارییەو بەهیچ شێوەیەك لەئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی ڕەزامەندی وەرنەگیراوەو ئاگاداری گرێبەستەکەش نین، لەکاتێکدا پێویست بوو بەپێی ڕێكارە یاساییەكان بڕۆیشتایەو ئەنجومەنی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی لێ ئاگاداربوونایە".

کاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، بەمیدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، "پاش سەلماندنی پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بە کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوەو زیادکردنی نرخی پشکنینەکان لەسەر هاوڵاتیان، بەهۆکاری سەرپێچی دەستور تانە لە بڕیارەکە دەدەین و بۆ ئەم مەبەستەش ڕاوێژکاری یاساییمان راسپاردووە".

بەوتەی پەرلەمانتارەکەی عێراق"پێدانی تاقیگەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیە حکومی و گشتیەکان بە کۆمپانیان و کەرتی تایبەت سەرپێچی ڕاشکاوی دەستوری عێراقە و گرێبەستەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیایەک پشتی بەهیچ مادەو بڕگەیەکی یاسایی نەبەستوە کە بۆ ماوەی دە ساڵ تاقیگەکانیان داوە بە کەرتی تایبەت".

لەماوەی ڕابردوودا وەزیری تەندروستی هەرێم بێ گوێدانە ڕێكارە یاساییەكان ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان و ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی تەندروستی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەك ئیمزا دەكات، بە مەبەستی كڕینی ئامێری پشكنینی تاقیگە بۆ نەخۆشخانە حكومییەكان، کەبەو هۆیەوە نرخی پشکنینە تاقیگەیییەکان بە 10 قات زیاتر لەسەر هاوڵاتیان دەکەوێت.

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی