2025-01-26 115 جار خوێنراوەتەوە

مامۆستا خانەنشینکراوەکان دەگەڕێنەوە خوێندنگەکانیان

وەزیری پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، تا تەواوبوونی وەرزی دووەمی خوێندن مامۆستا، سەرپەرشتیار و فەرمانبەرانی خانەنشینکراو، دەگەڕێنەوە خوێندنگەکانیان.

دواى هەمواركردنەوەی یاسای تەمەنی خانەنشینی كە لە 60 ساڵەوە بۆ 63 ساڵ ئەنجام درا بە هەزاران مامۆستاو فەرمانبەر خانە نشین دەکرێن، کەرتى پەروەردەش یەکێکە لەو کەرتانەى پشکى شێرى لە خانەنشینکردن بەردەکەوێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26-1-2025،  ئالان حەمە سەعید، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "داوامان لە مامۆستایان و سەرپەرشتیاران کردووە، ئەم وەرزی دووەمەی کە ماوە، بەردەوامبن لە کارەکانیان"

وتیشى، لە لایەن دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندی سەرەتایی لەبارەی گەڕانەوەی مامۆستایان، سەرپەرشتیار و فەرمانبەرانی خانەنشینکراو بۆ ناوەندەکانی خوێندن دراوە و  چاوەڕوانین لە نوسراوێکی فەرمیدا، وەڵاممان بدرێتەوە، دوابەدوای گەیشتنی نوسراوە فەرمییەکە، دەیاننێرینەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن.

بەوتەى وەزیرى پەروەردە بۆ پڕکردنەوەى شوێنى خانەنشینکراوەکانیش پێویستە لە ئەنجومەنی وەزیران کۆببینەوە و گفتوگۆ لەسەر ئەم باسە بکەن.

  • لە هەوڵیر خۆپیشاندانى فراوانى مامۆستایان دەستپێدەکات

  • هەنگاوەکانى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت

  • سۆران عومەر: بانکی ڕەشیدو ڕافیدەین ئامادەن بۆ توطيني مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

  • قەیوم بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی سێرتیش دانرا

  • وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتین بنەمایە و پشت بە لیستی کاغەزی بۆ ناردنی مووچە نابەستین

  • دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تیرۆیستی داعشی ڕاگەیاند

  • لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر كەسێك سندوقی خێرخوازی تالاسیمیا دەدزێت

  • توركیا بۆردومانی سنوری كۆبانێی كرد و شەش كەس شەهیدبوون

  • دادگای فیدڕاڵی تاوتوێی سێ سکاڵای پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان دەکات

سەرەکی