×

2024-11-28 181 جار خوێنراوەتەوە

شەرقلئەوسەت: فەرەنسا دەبێتە چەتری پاراستنی نەتانیاهۆ و گالانت

ناوەندی هەواڵ

دواى هەفتەیەک لە دەرچوونی بڕیارى دەستگیکردنى بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوزیرانی ئیسرائیل و یواف گالانت وەزیری بەرگریی لەسەرکار لادراوى ئیسرائیل لە لایەن دادگاى لاهاى، بەهۆی ئەو تاوانانەى لە فەڵەسیتن و لوبنان ئەنجامیان داوە، وەزارەتى دەرەوەى فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا جەخت لە پابەندیی وڵاتەکەى دەکاتەوە لە پاراستنى یاسا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان و تیایدا ئاماژە بە بڕیارەکانى دادگاى لاهاى دەکات، لە هەمانکاتدا لە بەیاننامەکەدا هاتووە پارێزبەندیی سەرۆک و بەرپرسەباڵاکانى جیهانیش یەکێکن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەو پارێزبەندییە نەتانیاهۆ و وەزیرەکانى ئیسرائیلیش دەگرێتەوە و پێویستە هەر وڵاتێک دەیەوێت بڕیارەکەى دادگاى لاهاى جێبەجێ بکات ئەو بڕیارەشى لەبەرچاودابێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە بەگوێرەى ئەوەى هەردوو وڵاتى فەرەنسا و ئیسرائیل دیموکراتین و پابەندن بە جێبەجێکردنى یاساکانەوە و ڕێز لە بڕیارە پیشەییەکانى دادگاکان دەگرن.

ڕۆژنامەکە دەڵێت فەرەنسا بڕیاریداوە بەردەوامی بدات بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ سەرۆکوەزیرانەکەى و دامەزراوەکانى دیکەى ئیسرائیل.

  • لە غەززە پێنج رۆژنامەنووس کوژران

  • ئەندامانى هێزەكانی ئاسایشى سوریا کەوتنە بۆسەوە و 14 کەسیان کوژران

  • سوریا داوای 300 ملیار دۆلار لە ئێران دەكات

  • ڕۆژنامە عەرەبیەکان ؛ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی عێراق لەسوریا و نەبوونی جەژن لەبەیتلەحم

  • "کۆمەڵکوژی فۆدۆ"کوشتنی سەدان کەس بە تۆمەتی جادووگەری

  • کازاخستان؛ بەهۆى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەیەک 60 کەس گیانیان لەدەستدا

  • ئێران لەسەر كوشتنی هەنییە نامەیەك ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەكات

  • هەسەدە: ئامادەین بۆ شەڕ باجەكەی هەرچییەك بێت

  • ڕاپۆرتەکان : ئەسەد ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی تایس وەک فشارێک بەکارهێنا

سەرەکی