×

2024-12-01 391 جار خوێنراوەتەوە

لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد و شەقامێکى سەرەکى داخرا

ناوەندی هەواڵ

بەهۆى بەدەرکردنیان لە بڕیارى بەهەمیشەیکردن،  فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی لە هەولێر لە بەردەم بینای وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستییان بە خۆپیشاندان و  ناڕەزایەتی دەربڕین کرد و شەقامی شەست مەترییان داخست.

نوێنەری فەرمانبەرەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “سەرۆکی حکومەت بڕیاری بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی دەرکرد، بەڵام لە وەزارەتی دارایی ئێمەیان لێ بەدەرکرد لەکاتێکدا زۆرینەی رێنماییەکان ئێمە دەگرێتەوە

وتیشى، كارمەندمان هەیە  13 ساڵە فەرمانبەری گرێبەستە و لە ساتە ناخۆشەكانی وەك كۆرۆنا و شەڕی داعش كارمان كردووە و خزمەتمان كردووە، بۆیە بە مافی خۆمانی دەزانین كە داوای دامەزراندن بكەین.

باس لەوەش دەكەن، مافی مۆڵەتی دایكایەتییان نییە و جیاكاری لە دامەزراندنیان هەیە، داوا دەکەن راژەیان لە پەرەپێدانەوە بگۆڕدرێت بۆ دارایی بە هەژمارکردنی خزمەتی چەند ساڵەیان، ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت لە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی بەردەوامدەبن.

فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستیی هەولێر ژمارەیان 873 کەسە.

 

  • ئەبوبەکر هەڵەدنى وەڵامى سەرکردایەتى یەکگرتوو دەداتەوە

  • ​ له‌ هه‌ولێر ماتۆڕسكیلى گه‌شتیارێكى بیانى ده‌دزرێت

  • وادەى خەرجکردنى پارەى كارمه‌ندانى كۆمسیۆن راگەیەندرا

  • نوێترین زانیارى لەبارەى ناردنى تەواوکارى مووچەى مانگى 11

  • گەشتوگوزاری هەرێم: بۆ سەرى ساڵ پێشبینی هاتنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار دەکەین

  • شەڕڤانان دەیان بەكرێگیراوی توركیایان كوشت

  • لە زەوی و ئاسمانەوە؛ ئەمریكا بنكە سەربازییەكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان بەهێز دەكات

  • هەسەدە بۆ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا؛ تا کۆتایی ساڵ سەرێکانێ و گرێسپی بەجێبهێڵن

  • لە چەمچەماڵ دژی پێنەدانی مووچەكانیان هێزەكانی پێشمەرگە گردبوونەوە

سەرەکی